▪ ڪوردسـتان بـەرەو ئـاییندەیەڪی گـەشتر

نوسینی✍🏻 عمر زۆراب سلێمان

ڪارە پێشینەڪانی حڪومەتی هەرێمی ڪوردستـان ڪارڪردن بووە بـۆ خۆشگوزەرانـی خەڵڪی ڪوردسـتان بـەبێ جیـاوازی و ڪاری زۆر بـاشی ئەنجام داوە.
و لەڕووی ئـابورییەوە. پێشڪەوتنێڪی بەر چـاوی بەخۆیەوە بینیوە . #بـەڵام زۆر بـەداخەوە هەر ڪاتێك
حڪومەتی هەرێمی ڪوردستـان ـ بیەوێـت ڕێڪەوتنێڪ بڪات بـۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی خۆی
#بـەداخەوە چەنـد ڪەسـانێك هەن ڪەوا هەوڵـی تێڪدانی ئـەم ڕێڪەوتنە دەدەن و دڵخـۆشـن بـەو ڪارانەی ڪەوا حڪومەتی #عـیراق دەگرێتەبەر و دەست بردن بۆ بڕینی موچەو قـوتی خەڵڪی هەرێمـی ڪوردسـتان.
لـەدوای ڕژێمی #بـەعسـی لەناوچوو. ڪە ئـەوانیـش هەموو ئـاواتیان ئـەوە بـوو ڪە هیچ شتێـك نەبێت و نەمێنێـت بـەناوی #ڪورد_و_ڪوردسـتان
و ڕژێمی #بـەعسی فاشیست چەندین تاوانی دژبەڪورد ئـەنجامدا وەکو ئـەنفالی #بـارزانییەڪان و ڪە هەشت هەزار بـارزانی ئـەنفال ڪرد و #ڪیمیابـارانڪردن و تێڪدانی زیاتر لـە پێنج هەزار گوند و هتد….
تەنها مەبەستیان سڕینەوەی نـاسنامەی گەلی ڪورد بوو
و ئێسـتا ئـەوان لـەناو چـوون و هەرێمی ڪوردستان بـەسەر بـەرزی مایەوە وەكو هەموو #شـاخە بەرزەڪانی ڪوردستان
حڪومەتی عیراقی یەك لەدوایەڪەڪانی بـەهەمـان عـەقڵیەت ڪاریان ڪردووە خەڵڪی ڪوردستان هەر بـەسەر بەرزی مانەوە. و ڕۆژ لـە دوای ڕۆژ ڪوردستان ئـارامتر و خۆشتر و پێشڪەوتووتر دەبێت
ڕاسـتە ئێسـتا ڪوردستان هەرێمێڪە سـەر بـە عیراق بەڵام ئەگەر سەیری ڕێگاوبانەڪانی ڪوردستان بڪەین و سەیری ڕێگاوبانەڪانی هەموو پارێزگاکانی عیراق بڪەین جیاوازییەڪی زۆری هەیە و لـە هەموو ڕویێڪەوە ڪوردستان پێشڪەوتووترە.. ئەو ڪوردستانەی ڪە ئەوان پێیان دەگووت عیراق یەڪپارچەیەو هیچ شتێك نیە بەناوی ڪوردستـان ئێسـتا هەر هـاوڵاتیانی خۆیان دێنە ئەم ڪوردستانە ئارامە ـ گەشتێکی خۆش و ئارام بەسەر دەبەن
و لەسەر دەسـتی ڪابینەی #نـۆیەم زۆربەی فەرمانگە حڪومیەڪان بـە ئەلیڪترۆنی ڪراون.
و دیسـان دەڵـێمەوە زۆر بـەداخەوە بـۆ ئـەو ڪەسـانەی ڪە بـەهیوای گەڕانەوەی هەرێمی ڪوردستانن بـۆ سەر ڪەبـە قسەی خـۆیان دەڵـێن #عێراقی_عەظیم
و زۆر سـوپاس بـۆ خـوای گەورە ـ زۆربەی خەڵڪی ڪوردستان #دڵـخۆشـن و ڕازیـن بـەم حڪومەتە . و بـەڵگەش بـۆ ئەم قسـانەم ڪەوا زیـاتر لـە 93% خەڵڪی ئـەم ڪوردستانە بـە #بــەڵـێ✔ دەنگیـاندا بـۆ سـەربـەخۆیی ڪوردسـتان
ئـەم #ڕیفراندۆمە ئـەوەمان بـۆ دەردەخـات ڪە خەڵڪی ڪوردسـتان دەوڵـەتێڪی سـەربـەخۆیان دەوێـت و هیچ ڪاتێك ژێـر دەستـیان قـبوڵ نەڪردووە نەك لە ڕابردوو و لەئێسـتاو لە داهـاتووش قبوڵی ناڪەن.
و دوور لـە حیزبـاییەتی هەموو ڪوردێڪی بـەشەڕەف ئەو شـاهێدیە دەدات ڪە ئـەنجـامی ڕیفراندۆم طاپـۆیەڪی ڕەشـە لـە گیرفـانی سـەرۆك ومـەرجەعـی ڪوردان ڪاك #مـسعود_بـارزانی و هەر ڪاتێك پێـویسـت بڪات بـەڪاری دێنێت و سـەربەخۆیی ڕادەگەیێنێت …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.