▪ گرنگی کاری ڕێکخراوەیی….

هێشو دارا سلیم


‎کاری ڕێکخراوەیی بەشێکە لە سیماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سیستەمی دیموکراسیدا هەمیشە ڕێکخراوەکان چالاك و ئەکتیڤن و ڕۆڵی گەورە دەبینن لە هۆشیارکردنەوەی تاك و کۆمەڵگادا

‎ڕێکخراوەکان دەبنە میکانیزمی ئاشناکردنی هاوڵاتیان بە ماف وئەرکەکانیان و وادەکەن هاوڵاتی بزانێت چۆن داوای مافەکانی خۆی بکات، ڕێکخراوەکان وادەکەن هاوڵاتی ڕۆشنبیر و خاوەن ڕای خۆی بێت و لەگەڵ ڕوداو و گۆڕانکاریەکاندا هەنگاوبنێت.

‎ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەبنە هۆی ئەوەی داواوخواستی چین و توێژەکان بگەیەنن بەدەسەڵات و فشار دروستبکەن لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، هەروەها دەبنە مایەی کۆکردنەوەی تواناکان و یەکخستنی تواناکان و دۆزینەوەی لێهاتووییەکان و ئاراستەکردنیان بەرەو چاکەی گشتی و سودی کۆمەڵگە بەگشتی.

‎ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی زۆر باش دەتوانێت خزمەت بکات لە ڕوبەرێکی فراواندا و خۆی قەتیس نەکات لە چوارچێوەی بیرێکی تەسكدا، بەڵکو هەمیشە خۆی بە میکانیزمی گەشەپیدانی تەواوی کۆمەڵگە بزانێت بە گشت بیروبۆچوونە جیاوازەکانەوە، ئەمەش دەبێتە خاڵێکی بەهێز بۆ ڕێکخراوەکان.

‎ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئەوەی کارو چالاکیەکانی کاریگەریان هەبێت پێویستە گرنگی بەکوالێتی کارەکانی بدات و کارەکانی پوخت و کاریگەربن نەوەك تەنها مەبەستی ژمارەی زۆری چالاکی بێت بەبێ گویدانە کاریگەری و بایەخەکەی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.