▪ گرنگە ڕەھەندە فەلسەفی و کلتورییەکانی “بارزانی نه‌مر ” بکرێنه‌ بنەمای کارکردن بۆ ئێستا و ئایندە

ئەحمە
د گلی

ئەمڕۆ “٤٤” ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ” بارزانی نه‌مر ” سه‌ركرده‌ی شۆڕشەکانی کورد و ڕابەری ڕزگاریخوازی کوردستان تێده‌په‌ڕێت, یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ شۆرشگێره‌ قاره‌مانه‌ی مێژووی كوردستان و ھەڵۆی بەرزەفرو رێبه‌ری رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد”بارزانی نەمر”
بۆ گه‌لی كورد چه‌ندە جێگای بایخه، ‌بۆ دوژمنانی کورد ھێندە سه‌خته‌، چونکە ھەنگاو بیرو باوەری ئه‌م سركرده‌ مه‌زنه‌ی نەتەوەی کورد, بووه‌ته‌ رێبازێکی مه‌زن و نه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كات و ئاینده‌ی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نێت.

“بارزانی نەمر” وەک سەرکردەیەکی شۆڕشگێرو ڕابەرێکی نەتەوەیی، توانی لە ماوەی تەمەنیدا, کورد لە چوارچێوەی یەک شۆڕشی سەرتاسەریدا ڕێکبخات و، داکۆکی لە مافە نەتەوەییەکانی بکات و چەندین دەستکەوتی مه‌زن بۆ گه‌له‌كه‌ی بە دەست بێنێت: نموونه‌ “ڕێكه‌وتنی ١١ ئادار”.

لەو قۆناغه‌ مێژووی و چارەنووسسازه‌دا، “بارزانی نه‌مر” خەباتی دژی داگیركەران هەڵبژارد، كە گەلی كورد لە سەردەمێكی پڕ لە ئازار و نەهامەتی دەژیا، كە جگە لە خوا و رەوایی دۆزەكەی و ئامادەیی رۆڵەكانی بۆ مەرگ لە پێناو ئازادی، هیچ پشت و پەنایەكی دیكەیان شك نەدەبرد،
بەڵام ئیرادەی بەهێز و باوەڕبەخۆبوون و ڕەوایی دۆزەكەی، بۆ چركەیەك بڕوای ئەو سەركردە مێژوویەی كوردیان لەق نەكرد و درێژه‌یی به‌ خەباتدا له‌پێناو نەتەوەكەی و میراتێكی گەورەی لە خەبات و تێكۆشانی دژی ستەم و زۆرداری بۆ رۆڵەكانی بەجێهێشت, بۆیه‌ زۆر گرنگە ڕەھەندە فەلسەفی و کلتورییەکانی “مه‌لا مسته‌فای بارزانی” بکرێنە بنەمای کارکردن بۆ ئێستا و ئایندەی له‌سه‌ر بوونیات بنرێت.

گەرچی ئەمڕۆ، “٤٤” ساڵ بەسەر كۆچی دوایی ئه‌م سەرکردە‌ مه‌زنه‌ تێدەپەڕێت، بەهۆی رێباز و بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی درێژخایەنی، بووەتە سەر مەشق و هەوێنی كوردایەتی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیی گەل و خاكی كوردستان.

لەیادی “٤٤” ساڵەی کۆچی دوای “بارزانی نه‌مر” دووپاتی گیانفیدایی رێبازەکەی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و, دروودوو سڵاو ده‌نێرین بۆ رووحی پاکی “بارزانی نەمر”و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.