▪ گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به‌ مه‌ترسیدارن

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجامدا.


له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به‌ مه‌ترسیدار وه‌سفكرد.

هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تاووتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و دیمه‌شقمان كرد.

داواشیكرد، هه‌رچی زووه‌ چاره‌سه‌ری دۆسییه‌ی فه‌له‌ستین بكرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌روه‌ها گوتی: “رووسیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوبات هاوكاری پێشكه‌ش به‌ ئه‌نقه‌ره‌ كرد”.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گفتوگۆمان له‌باره‌ی دۆسییه‌ی سووریا كرد.

هه‌روه‌ها گوتی: “كاتی ئه‌وه‌ هاتوو هه‌ڵبژاردنێكی بێ لایه‌ن و پاك له‌ لیبیا بكرێت”.

چاوشئۆغلو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و جه‌نگی ئۆكرانیا”.

ده‌شڵێت: “ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن و ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی له‌‌ په‌یوه‌ندیدایه”.‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ له‌باره‌ی پرسه‌ بازرگانی و ئابووریییه‌كانه‌وه‌ گفتوگۆمانكرد، به‌تایبه‌ت پرسی غاز و وێستگه‌ی ئۆكیۆ، كه‌ له‌ 26ـی ئه‌م مانگه‌ كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كات.

گوتیشی: “توركیا ساڵانه‌ پێشوازی له‌ 5 ملیۆن گه‌شتیاری رووسی ده‌كات”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.