▪ گرەوی دۆڕاو له سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان …
رێبوار حەمەلاو شوانی
مه‌رجی مانه‌وه و هاوبه‌شی راسته‌قینه و جێبه‌جێكردنی مافه دهستروورییهكان و سه‌قامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان كاتێك مسۆگه‌ر ده‌بێت كه، عێراق په‌ند وانه له مێژووی رژێمه‌كانی پێشتر وه‌ربگڕێت و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی گشت مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات و تێیدا متمانه بگه‌ڕێنێته‌وه،نه‌ك هه‌ر لایه‌نێكی شۆڤێنی ومه‌زهه‌بی هه‌ستا له جیاتی حكوومه‌ت بریار بدات نه‌ك عێراقێك بڵێت هه‌موو هاوڵاتیین و مامه‌ڵه‌ی پله دوو و سێ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له عێراق بكات ، نه‌ك به‌كرێگیراوانی و میلیشا و دادگا وه‌ك كارتی فشار له دژی قه‌واره‌یه‌ك كه به‌خوێن وخه‌بات بونیاتنراوه و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تی دانیپێنراوه هه‌وڵی نه‌هێشتنی بدات و بیر گه‌مارۆدان و سزادانی گه‌لی كورد هه‌میشه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بێت .
به‌دڵنییاییه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به هه‌مان نه‌فه‌سی وبیری شۆڤێنی و مه‌زهه‌بگه‌رایی وتایفی مامه‌ڵه بكه‌ن و خۆیانی ڵێ ده‌رباز نه‌كه‌ن ، نه‌ك هه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتی نایه‌ته ئاراوه ، به‌ڵكو خراپتر له جاران تووشی هه‌ڵدێر و ماڵوێرانی ده‌بێته‌وه ، خه‌ونی شكست پێهێنان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌مێژه له نێو حه‌زو ویستی هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی و به‌كرێگیراویی نێوخۆیی ده‌خوڵێته‌وه ، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه كه به‌رامبه‌ر به كورد وكوردستان ئه‌نجامنی ده‌ده‌ن ، به‌ڵكو مێژوویش سه‌لماندوێتی كه جگه له شكست و ریسوایی و شهڕووێرانكاری هیچ سوودێكی تری نابێت .
چونكه ئه‌و ئه‌زموون ونیشتیمانهی كه ناوی هه‌رێمی كوردستانه ، هه‌روه‌ها به ئاسانی و هیچ ده‌وڵه‌ت و زڵهێزێك خێری پێنه‌كردووین ، به‌ڵكو له ئه‌نجامی ده‌یان ساڵ خه‌بات و به‌رخودان وقوربانیدانه له پێناو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌ستی و پاشكۆیی ، بۆیه ، هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌وه‌ر و ئازادیخواز ئاماده نییه جارێكی تر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیچ زۆر دار و دیكتاتۆر و شۆڤێنییهك به سه‌ر شۆڕی بژیت . لێره‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی وردبینانه بكه‌ین له سه‌ر گره‌ویی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نی نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و پرسیاریان لێبكه‌ین ، ئه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی ئازادی و دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و ره‌تكردنه‌وه‌ی ژێر ده‌ستیان له چی بوو ؟! شه‌ڕم داتان ناگڕێت كاتێك پێتان وابێت ئه‌گه‌ر ڕێنیشانده‌ری دوژمنان و ناحه‌زان بن بۆ زیانگه‌یاندن به ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌تان ، چ چێژ و خۆشیه‌كی تێیدا زیانگه‌یاند به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، تاكه‌ی ڕق ئه‌ستووری و به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبی و كۆیهلایهتیی ناحه‌زان و نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل وقهوارهیه ؟!
بۆیه، باشتر وایه ، تا زیاتر به‌ر نه‌فره‌تی مێژوویی پڕ ریسوایی و شهرمهزاریینهكهوتوون و ڕێرهویی بهكڕێگیراویی و پاشكۆیی دوژمنان و ناحه‌زان بگۆڕن ، چونكه نه‌ك ته‌نها ئه‌و سته‌مكارییه به‌رامبه‌ر خۆتان ، به‌ڵكو مێژوو به‌زه‌یی پێتان نایه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش له بیرمه‌كه‌ن تا پێشمه‌رگه‌یه‌ك و كوردێكی دڵسۆز مابێت ، ئه‌وا ده‌بنه ده‌یان چیا و قه‌ڵغان وكارتی به‌هێز به‌رامبه‌ر دوژمنان وناحه‌زان و پووچه‌ڵكردنه‌وه و شكستپێهێنانی گره‌وه دۆڕاوه‌كانیان و پیلانگێرییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی كوردستان و گه‌له ئازادیخواز و سهربهخۆیخوازهكهی ، دۆڕاوه‌كانیش ئه‌وانن كه له پێناو به‌رژوه‌ندی ماددی و ده‌ستخۆشی ئاغاكانیان به‌رده‌وام خه‌ونی زیانگه‌یاندن به گه‌ل و خاك و نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌گه‌ێنن به‌ڵام دواجار هه‌ر خۆیان و نه‌یارانی كورد ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌بن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.