▪ گه‌رمیان… لە سێ ڕوداوی هاتووچۆدا 16 كه‌س برینداربوون نۆ یان منداڵە

هاتووچۆی‌ گه‌رمیان ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤاا – مان ته‌نكه‌ر، به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی ئازادی، شۆفێر و2 سه‌رنشینی ناڤاراكه‌ برینداربوون”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ “له‌ڕووداوێكی دیكه‌ی هاتووچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس و مسیۆبۆشی لانسه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، شۆفێر و 2 سه‌رنشینی لانسه‌ره‌كه‌ برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌”.

برینداره‌كان گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

هاتوچۆی گه‌رمیان دەڵێت :” له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار – گرده‌گۆزینه‌، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیكاب – نیسان مینی پاس 10 كه‌س برینداربوون كه‌ نۆیان منداڵ‌ بوون”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.