▪ گڵۆپى بزوێنه‌ر چییه ……؟
گڵۆپى بزوێنه‌ر{Check Engine Light} بریتى یه له گڵۆپێكى پرته‌قاڵى شێوه بزوێنه‌ر كه له‌ناو داشبۆردى ئۆتۆمبیله‌كه‌دا له‌و كاته‌ى سویچ ده‌كه‌یته‌وه دا ده‌گیرسێت و پاشان ده‌كوژێته‌وه. هه‌ندێك جار هه‌یه كه ئه‌م گڵۆپه داده‌گیرسێت و ناكوژێته‌وه ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه. هه‌ندێك جار داگیرسانى ئه‌م گڵۆپه كاریگه‌رى له‌سه‌ر بارى ئابوریت هه‌یه بۆ نمونه زیاد به‌نزین سه‌رفكردن كه هۆكاره‌كه‌ى بۆنمونه خراپ بوونى جۆزه‌ى سالنسایه.
هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ى كه گڵۆپى مه‌كینه ده‌خه‌نه ئیش بریتین له:
خراپ بوونى جۆزه‌ى ساڵنسا
خراپ بوونى كهتهلایتى ئه‌كسۆز
بونى ئاگردزین
كێشه له سێنسهرهكانى تر وه‌ك سێنسه‌رى كام شه‌فه‌ت
خراپى كوالیتى به‌نزین بۆ هه‌ندێ جۆرى ئۆتۆمبیل
به كورتى ده‌توانین بڵێین له‌كاتى داگیرسانى ئه‌م گڵۆپه یه‌كێك له زانیاریه‌كان له سێنسهرهكانهوه به باشى ناگاته عه‌قڵى كۆمپیوته‌ره‌كه. ئه‌م گڵۆپه ڕه‌نگى پرته‌قاڵى یه له‌كاتى داگیرسانى پێویسته به كۆمپیوته‌رى تایبه‌ت پشكنینى بۆ بكرێت.
هه‌ندێك جار ئه‌م گڵۆپه له ڕێگه‌ى كۆمپیوته‌رى پشكنینه‌وه ده‌كوژێنرێته‌وه به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و پاش ماوه‌یه‌ك داده‌گیرسێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و پاشان گڵۆپه‌كه له ڕێگه‌ى كۆمپیوته‌رى تایبه‌ته‌وه بسڕێته‌وه.
له‌كاتى داگیرسانى ئه‌م گڵۆپه پێویسته به زووى چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت چونكه به ئیهمال كردنى له وانه‌یه پاش ماوه‌یه‌ك كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌تر درووست بكات و ئه‌وكاته پاره‌یه‌كى زیاترى ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردن.
نوسین و ئاماده کردنی :دانا کریم
ماستەر لە ئەندازیاری میکانیک
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.