▪ گڵۆڵەی ئێراق لە لێژییە
نجمەدین محەمەد قەراجی
ئەم سیستەمەی ئەمڕۆ لە ئێراق پەیڕەو دەکرێت، لەسەر سێ پرەنسیب دەڕوات، یەکەمیان بەناو دیموکراتی کە بێ گومان لەئێراقدا بوونی نییە، دووەمیان گەندەڵی ئەوەش لەئیراق العزیم بەهیچ کەس چارەسەر ناکرێ، سێ هەمیان میلیشیا گەری ئەوەش کاری گەری خراپی بەسەر هەموو ئێراقدا هەیە، چونکە ئەو ئێراقە کەپڕە لە ئەقلیەتی شۆڤینی هەرکەس، بەئارەزووی خۆی هەڵس وکەوت دەکات دوورە لە لە هەموو دیموکراسیەک بەلای من میلشیا گەری زاڵە بەسەر هەموو ووڵاتدا، بەتایبەتی بۆتە سەرئێشە بۆ گەلی کوردو هەتا بۆ ناوچەکەش، بۆیە ئێستا لە ڕووی سیاسییەوە و ھەم لە رووی سەربازییەوە دژایەتی ھەرێم دەكەن، بێ دامەزراوەكانی دەۆلەتیش بە تایبەتی دادگای فیدراڵی ئێراق کە خۆی هیچ کات دادگایەکی سەربە خۆ نیە، چونکە تا ئێستا چەندین بڕیاری دژی قەوارەی ھەرێم دەركردووە لەوانە ھەڵوەشاندنی یاسایی نەوت و گاز، ھەڵوەشاندنی پەرلەمانی كوردستان، پرسی ناردنی بودجەی ھەریم و رێگە گرتن لە رەوانەكردنی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە و هەوڵدان بۆ ھەڵوەشاندنی یاسایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئەگەر بۆیان بکرێت لە داهاتوودا بڕیاری خراپتر دەدات دژ بە گەلی کورد دیارە لەپای ئەو هەموو ڕێزگرتن و پێشوازیە لە گەشتیارانی عەرەبەکانی ناوەڕاست و خوارو لە ئێراق٫ بەڕێزەوە هەڵس و کەوتیان لەگەڵ دەکرێت ولەکەشێکی ئارام خەریکی بەزم و و سەفای خویانن لەولاشەوە درۆنمان بەدیاری بۆ ڕەوان دەکەن و ئەیانەوێت ئەو خۆشی و ئارامیە لە هەولێر تێک بدەن، بەڵام عەرەب نمەک حەرامن چونکە سەرکردەکانیشیان بەرلە ڕووخانی ڕژێمی بەعس هەموویان لە شارۆچکەی پیرمام ڕێزیان لێ دەگیرا، دوای هەر ئەمانەش بوون هێزیان کۆ دەکردەوە دژی کوردستان هەر ئەمانەش بوون بەبڕینی مووچە ئەرێ بەس نیە ئەگەر ئەوەندە بەخوێنی کورد تێنون بڕۆن یەخەی کورد بەردەن، با ئێمەش سەربەخۆی وەرگرین ئێستا ئێراق پێویستە ئەم سەروەریانەی هەبێت سەروەریەکی بەهێز لە بوونی دەوڵەتدا، ئەویش ئابووریەکی بەهێز و ئاسایش و ئارامی زۆر گرنگن بۆ مانەوەی وەک دەوڵەتێکی بەهێز دەربکەوێت بێ کومان ئەگەر ئەمانەش لەسەر سێ پرەنسیبی سەرەکیی خۆی دەبینێتەوە، وەک سەروەریی و ژێرخانی ئابووری و ستراتیژی دوورمەودا، بەڵام ئەوەی دەگوزەرێ بە پێچەوانەوە لەجیاتی سوپایەکی تۆکمەو چەکدارانی حەشدی شەعبی، کەفەرمان لە ئێران وەردەگرن کونترولی هەموو ئێراقیان کردووە،سیاسەتی مەرجەعیەتی قوم و نەجەف جێ بەجێ دەکەن.
بڕیارەکانی حکومەت هیچ بەهایەکیان نیە، هەر بویە و یاساو رێسایان بەتەواوی خستە خزمەتی چەکدارانی حەشدی شەعبی و فەرماندە شەعبیی پۆپۆلیستەکان، بۆیە باوەڕناکەم گۆڕانکاریەکی جەوهەری ڕوو بدات، بە پێچەوانەوە دوورنیە گرژی لەنیوان لایەنەکان ڕووبدات، بێ گومان ئەوەش لەبەرژەوەندی ئێرانە چونکە لە ئێستا نایەوێت ئێراق وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ بڕیار بدات، بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی کەواتە ئێراق بەتەوای لەژێر هەژموونی ئێراندایە، سودانیش جەند جارێک لایەنەکانی سەربە ئێران ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام کەس گرنگی بە بڕیارەکانی نادات بۆیە دوور نیە سودانی دەست لەکار بکێشێتەوە ئێراق بداتە دەست میلیشاو ئێران. کۆتایی بە کابینەکەی سودانی دێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.