▪ گۆرانکاری چاوەروان کراوی جیهان

.#شیرینجەبارسەوزە

چەند ساڵ پیش لەگەڵ هاتنی ڤایروسی دروستکراوی کۆرۆنا کە مەبەست تەنیا شەرێکی بایلۆجی بوو بۆ رۆخاندنی ئابووری وەلاتە زلهێزەکان، دروست پێلانەکان کەوتنە جێ بەجێ کردن تا گەیشتنە ئەمڕۆ. بێگومان لای هەموو لایەک ئاشکرایە شەری ئابووری و کۆنترول کردنی بازاری جیهانی هەمیشە هەبووە و بەردەوامیش دەبێت. وەلاتی صین لەکاتی کۆرۆنا و پاشان زۆر بە خیرایی کۆنترولی بازارەکانی جیهانی کرد تەنانەت بازاڕەکانی وەلاتانی ئەوروپیش، بۆیە زەنگی مەترسی بۆ ئەمریکا لێدرا و کەوتنە جێ بە جێ کردنی پلانکانیان بۆ مانەوەی ئەمریکا وەک یەکەمین وەلاتی زڵ هێز. هەرچەند سیاسەتی بایدن لە لایەن ئەمریکییەکانەوە زۆر بە لاوازی وەصف کراوە و جمهورییەکان زۆر هەوڵیان دا بەربەست بۆ دەولەتی بایدن دروست بکەن بەڵام بۆ هەندێ بابەت وەک مەلەفی ئەتۆمی ئیران نەیانتوانی بە گشتی بەربەست دروست بکەن بەڵام تا رادەیەکی زۆر جمهورییەکان سەرکەوتووبوون. هەروەها لە بابەتی رۆژهەلاتی ناوراست کە ئەمریکا سیاسەتێکی هەڵەی زۆری بەم دوایانە لەم ناوچەیە پیادە کردەبوو، بووە زنگی مەترسی و بەهۆش هاتنیان یانیش باشترە بلین کات ئەوە هاتە بوو سیاسەت لەم ناوچەیەش بگۆرن بۆ بەرژەوەندی زیاتریان لەم ناوچەیەدا و سیاسەتی خۆیان بگورن. پاش کۆتایی هاتنی کۆرۆنا مەلەفی جیهان لەسەر مێزی کوشکی سپی و بە ئامادە بوونی پنتاگون خراوە بەرباس ئەویش کاتی هاتووە جیهان جاریکیتر دابەش بکرێت ئەمجارە لەرووی هێزی ئابووری واتە شەری نوێ، شەری ئابووری و خۆسپاندنی هێزی زیاتری ئابووری دەبێت. بۆیە چەندی نەخایاند بینیمان دەولەتی بایدن هەستا بە نزیک بوونەوە لە تایوان و ئێستفزازی صین و دروست کردنی ئالۆزی نوێ نێوان ئەو دوو وەلاتە، پاشان هاندانی رووسیا بۆ داگیر کردنی ئۆکرانیا و دروست کردنی ئەزمەی ئیقتصادی جیهانی لە رووی خواردەمەنی و پترۆڵ بە گشتی. رووسەکان غافل لەوە بوونە داگیر کردنی ئۆکرانیا دواتر یەخەی خۆیان دەگرێت و بابەت پێچەوانە دەبێت ئەوتا بینیمان ئۆکرانیەکان چون توانیان بە یارمەتی زڵهێزەکان بەرگری باش بکەن کە پیشتر هەموو پیشبینیان کردە بوو کە کەمتر لە مانگێک ئۆکرانیا شکست دەهێنێت و بە تەواوی دەکەوێتە دەستی رووسیا. ناوچەی رۆژهەلات ناوین و بە تایبەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بی بەش نەبوو لەم معادلە سیاسییە، بۆیە پلانی دابەش بوونی جیهان بە دوو بلوک سەر لە نوێ هاتە ئاراوە. هەرێمی کوردستانیش بەهۆی هەبوونی سەروەتی زۆری پترۆل و خاکە بە پیتەکەی بووە بەشێک لە ململانی زڵهێزەکان. کە بەداخەوە بوونی چەندین تاقەمی خاک فرۆش زۆر لە دەرفەتەکانی هەرێمی کوردستانی پاش خست هەرچەند هێشتا دەرفەت ماوە و سەرکرایەتی پارتیمان بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی هێشتا کوردستانیان سەر پێ راگرتوون. هەروەها کاتی ئەوە هاتووە سیاسەتی نیودەولەتی حکومەتی هەرێم سەر لە نوێ دابرژرێت لەسەر ئەم گۆرانکارییانەی کە روو دەدرێت. ئەوەی پیشتر باسم کرد هێرشی رووسیا بۆ ئۆکراینا هەڵەی ئیستراتیژی بوو کە کەوتە ناوی و وەک تەلەیەک بۆیان دانرابوو لە دوێنەوە ئاشکرا بوو ئەو یاخی بوونی هێزەکانی ڤاگنر لەو کاتەدا و ئایا بەڕاستی رووسیا سەرەتا هێرشی کردووە سەر هێزەکانی ڤاگنری یان پیلانێکە بۆ گۆرینی نظامی رووسیا؟ چونکە ئەو دوو بلۆکە کە پیشتر ئاماژەم پێی دابوو بلۆکی روسییا،صین،ئیران، کورەیای باکوور یەکیکە لەو بلۆکانە و وا دەبێنین رووسیا بەرەو چ ئایندەیەک دەروات ئایا نظام حوکم دەگودرێت یان تەنیا لاواز دەبێت؟ پرسیاری تریش ئەوە دەبێت ئەی پاش رووسیا سەرئەنجامی وەلاتانی تری ئەو بلۆکە کە بە بلۆکە دیکاتورەکان ناسراوە چون دەبێت؟ ئایا صین و تایوانیش شەر دەکەن؟
کوریای باکووریش کەم کەم دەنگۆی ئەوە بووە ئەمریکا ئێستا کار لەسەر مەلەفی موشکەکانی دەکات و بەجدی جێگای پرسیاری بووە. بۆیە بەرای من ئەوەی کە لە رووسیا شەوی رابردوو رووی دا وەلامی ئەمرێکا بۆ ئەوانەی دانا بوو نزیکبونەوەی ئابووری لەگەڵ ئەم بلۆکە بکەن هەروەها چاوەری دەکەم ئەوانەی دەستپیشخەریان کردە بوو کە ئابووریان لەگەڵیان پەرە بدەن پێداچوونەوە لە بڕیارەکانیان بکەن. خۆشبەختانە هەرێمی کوردستان هەر لە دوای کۆتایی هاتنی شەری بایلۆجی کۆرۆنا سیاسەتی دەرەوە و سیاسەتی ئابووری لەسەر رێگای راست بوو و بەکات فیرودان توانی هەر دوو لا ڕابگرێت و جار جار مەیلی بۆ بلۆکی ئەمریکا و ئەروپا پیشان دا بۆ هەناردنی نەوت و غازی خۆی کە سەرکەوتوو بوو بەڵام بەداخەوە خۆفروشەکان ئەم بابەتەیان تێک دا چونکە زڵهێزەکان هەمیشە لایەنی بەهێز هەڵدەبژرێن و زۆر تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن تا هاوپیمانی دروستی خۆیان هەلبژێرین.
سیاسەتی چەوتی تاقمێک کە ئەویش هەر پێلان زڵهێزەکان بوو وەک تاقیکردنەوەی لایەنە سیاسیەکان ئەو قۆناغەی ئالۆوز کرد. بەڵام رێبەر و مەرجەعی کوردان وەک هەمیشە بە یەک پەیام هەموو سیاسەتەکانیان لە گۆر نا. خەڵکی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارە پێویستە خۆراگرتر بن و پاڵپشتی سیاسەتی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێم بن.ئەگینا ئەوە دواین دەرفەتە لەم گۆرانکاریەیانەی جیهانی دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان. ئەگەر وریا نەبین هەتا هەتایە لە هەموو شتێک لە دەستمان دەروات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.