وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە هەرسێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا سەرجەم ناوچە گەشتیاری و شوێنە گەشتیارییەکان و رێستۆرانت و کافتریاکان کراوەدەبن.
ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ، ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجیان داناوە بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە لە رەمەزاندا مۆڵەتی کردنەوەیان وەرگرتبوو، بۆ رۆژانی جەژنیش شوێنەکانیان بەرووی گەشتیاران و سەردانی کاراندا کراوە بکەن، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و راکێشانی گەشتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی.
راشیگەیاند “لە رۆژانی جەژی رەمەزانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 174 هەزار گەشتیار روویانکردە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەمساڵیش چاوەڕوان دەکەن ئەو رێژەیە رووبکاتەوە ئەو پارێزگایە
▪ گەشتوگوزاری سلێمانی: لە رۆژانی جەژن هەموو ناوچە گەشتیارییەکان کراوە دەبن

