▪ گەڕانەوە پارتی بۆ کەرکوک گرنگی لەچی دایە
نەجمەدین محەمەد قەراجی
دیارە لەگەڵ16ی ئۆکتۆبەرەوە پارتی بارەگاو دەزگا حیزبیەکانی لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کوردستان کشاندەوە، وەک ناڕازیەک بەرامبەر ئەو گەلە کومە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەی بەرامبەر کەرکوک کرا، بەهاوکاری کالفامەکانی نیو یەکێتی نیشتمانی و حەشدی شەعبی، لە غیابی پارتیش لە شارەکە ئەو بۆشاییە سیاسی و ئیداری و سەربازیە ڕوو لە هەڵکشان بوو، بۆێە چەندین گفتوگو کرا لەنیوان حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم، بۆ ئاسایی کردنەوە ئەو ڕەوشە خراپەی کەرکوک تێدا دەژی ئاسایی بکرێتەوە، بارەگاکانی پارتی بگەڕێتەوە و ئەو هێزەی لە 16ئۆکتۆبەر لە کەرکوک بچنە دەرەوە شار،
هێزە ناوەخۆیەکانی کەرکوک ئەرکی پارستنی شارەکە بگرنە دەست و بۆ ئەوەی ئەو ڕاوە ڕووت و پاشا گەردانیەی لەکەرکوک هەیە بڕەوێننەوە، بۆیە پارتی بەچاکی زانی بگەڕێتەوەو تەوازنی هێز لە شارەکە بە قازانجی کوردو خەڵکی شارەکە یەکلایی بکاتەوە، شکۆی کوردایەتی بگەڕێنێتەوە شارەکە دەبوایە سەرکردایەتی کورد زووتر ئەو کارەی بکردایە، بەڵام هەندێک عەرەبی شۆڤینی بە پاڵپشتی کالفامەکەنی یەکێتی ئاژاوەیان دروست کردو ڕێگای نێوان شاری کەرکوک و هەولێریان داخست بووە، هۆی نارەزایی خەڵکی شارەکە و چەندین ناڕەزای و پێکدادان لەلایەن خۆپیشاندەران و خەڵکی شارەکە لێ کەوتەوە، بووە هۆی ئەوەی چوار گەنجی کوردی خێر لەخۆ نەدیو ڕەش و ڕووت شارەکە شەهید بوون، لەکاتێکدا ئەمانە تەنها داوای ئاسایی کردنەوەی دۆخی شارەکەیان دەکرد، کەچی بە گولەی عەرەبی شۆڤینی شەهید بوون، بەڵام ئەوانەی کەرکوکیان هەراج کرد ووتیان ئەوانە شەهید نینە، بەڵکو بۆ دزی تاڵانی هاتوون، بۆیە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک گرنگی خۆی هەیەو پێگەی پارتی لەو شارەدا واتە گەڕانەوە کورد بۆ کەرکوک، ڕەنگدانەوەی باشی دەبێت وئەمڕۆ پارتی نەگەڕێتەوە ڕۆژێک دێت بەسەربەرزی و بە ئاڵای کوردستانەوە دەگەرێتەوە، نەک وەک هەندێک لایەن دەبێت مۆلەت لە ئاغاکانیان وەرگرن بۆ کۆبونەوەکی ئاسایی لەشارەکە ئەگەرنا لێیان قەدەغەیە، بۆیە گەڕانەوە پارتی واتە شکۆو پەرچەمی کوردستان ئەم هەڵبژاردنەش سەنگی مەحەک دەبێت بۆ دۆست و دوژمن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.