▪ ھەتا كەی ئەڤین و ھاوشێوەكانی
بەدەستی غەدر خەڵتانی خوێن دەكرێن

لــــانە محــــەمەد

ژنان و ئافرەتان لەم کۆمەڵگایانەدا بێ مافترینن و هەمیشە تێیاندا هەوڵ دراوە کە ژنان بێدەنگ و دەنگ کپ بکەن، گەر ژنێکیش هەوڵی بۆ ڕزگاربوون دابێت، ئاکامەکەی کوشتن بووە. یەکێک لەو کۆمەڵگەیانە کە کولتووری ژن کوشتن تێیدا هێشتا تێیدا بنەبڕ نەکراوە، کومەڵگای کوردستانە. کلتووری پیاوگەورەی لە دەسەڵات و بنەماڵەو ناوەندە پەروەردەییەکانە و هەروەها گرنگترین هۆکاری ئەم کوشتنی ئافرەتان. کە خاوەنی جەستەی خۆی نەبێت و نەتوانێت بریاردەر بێت بۆ ژیانی خۆی و هەروەها خۆی و فکری و بوونی قەتیس بکرێتەوە لە مشتی پیاودا، ئەوا کوشتن هەرهەمان سێبەری زاڵ و هەمیشەیی دەبێت لە سەریان.

بەپێی کات و گوزەری زەمان و لەدایک بوونی نەوەیەكی تازە، نکۆڵی لەوە ناکرێت کە کۆمەڵگاش گۆڕانکاری بەسەردا هات. ڕاگەیاندنەکان زۆرتر بوون، دەنگ و ڕەنگی ژن زیاتر تێیدا دەرکەوت، ڕێکخراوەکانی ژنان و ژنان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان ژمارەیان زیاتر بوو. بەڵام ئایا بەپێی ئەم گۆڕانەش، گۆڕانکاری بەسەر مەسەلەی ئافرەت هات؟ دەتوانم بڵێم نــە و ئەوچاوەڕوانیەی کە هەمانە نەهاتە دی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.