▪ ھەندێك ئاواتم ھەبوو بە ھیچیان نەگەشتوم

ئه ميره ئه نوه ر

ھەندێك ئاواتم ھەبوو بە ھیچیان نەگەشتوم، ھەندێك كەسانی ئازیزم ھەبوون لەدەستم داون
بەڵام تا ئەم دەقەیە پێم وانییە بێ ھۆكار بێت، پێم وانییە بێ خێر بێت
نازانم شتێكی لە ناخمایە ڕێگرە لە بێ ئومێد بوونم بەرامبەر بە ژیان ڕێگرە لە كاڵبونەوەم، ئەزانم بەشی ھەرە زۆری خوايه و سۆزی ئەوە بەڵام ئەشێ ئەم ھەستەش خۆم دروستی بكەم، ئەشێ ڕازیبم بەوەی ڕووئەدات تا ئازار نەچێژم ، زۆرجار پێم وایە ژیان كورت نییە بەڵكو ئێمە درەنگ دەست بە ژیانكردن ئەكەین…
ئەوەش ئەزانم ڕەنگە بەدینەھاتنی ئاواتێك و لەدەست دانی ئازیزێك سەراپا ژیانت بگۆڕێت و بتكا بە كەسێكی دیكە
بەڵام دواجار ببیت بە ھەرچییەك
دووبارە دەستپێكردنەوە ھەیە، دووبارە ژیانەوە ھەیە،
ھەزار جوانی ھەیە تا بۆی بژیت
سەیرێكی خۆت بكە و چاوێك بە ژیانتا بخشێنەوە
ھێزی بێ ئومێدی و بێزار بوون لە ژیان زۆر لەوە بەھێزترە كە دركی پێئه كەیت زۆر باش ئاگاداری بەو و لەو بەھێزتربە…
خوا لێرەیە، لە نێوان فرمێسك و ئازارەكان
لەنێوان برینەكانی دڵت
پێتوایە ئه ونه ڕەحمەتی كەم بێت ھەر ئاوا وازت لێبھێنت؟

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.