▪ یانه‌ى بابان گۆڕانكاری ده‌كات…..
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی بابانى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مساڵ به‌شداره له یارییه‌كانى خولی پله یه‌كه‌كانى كوردستان سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى ڕاهێنه‌رى یانه‌كه ده‌ستى له كارى ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه كێشایه‌وه، به‌ڵام كارگێڕى یانه هه‌ر زوو ڕاهێنه‌رێكى بۆ تیپه‌كه ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه له خولى پله‌یه‌ك وه‌كو پیًویسته و تیپه‌كه ده‌یه‌وێت هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندیی یانه‌كان بهاوێت، له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى له ریزى یانه‌كه‌ش بگار ئه‌نوه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تیپى تۆپى پێى یانه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاست وئهنجامان له یارییه‌كانى قۆناغی یه‌كه‌م وه‌كو پێویست بووه و ده‌مانه‌وێ له قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌ش گۆڕانكاری له ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین، ده‌مانه‌وێ له‌م قۆناغه یانه‌كه‌مان له ریزبه‌ندی یانه‌كان ببه‌ینه پێشه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وین بۆ خولى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان، چه‌ند یاریزانێك به‌رێ ده‌كه‌ین و یاریزانى تازه ده‌هێنینه ریزى یانه‌كه‌مان، هه‌ر چه‌نده ڕاهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رى یانه‌كه‌مان له سه‌ره‌تاى خوله‌كه ده‌ستیان له كار كێشاییه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو ستافێكى تازه‌ى ڕاهێنه‌رانمان ده‌ستنیشان كرد، ئومێدی زۆرمان به‌م یاریزانانه‌ى خۆمان هه‌یه كه ده‌توانین ئاست و ئه‌نجامى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین له داهاتوو.
کارزان کانەبی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.