▪ یه‌كێتی و كوردایه‌تی!
احمد گلی
پاڤێڵ كه‌وتۆته ته‌ڵه‌ی موزایهداتهوه, پاڤێڵ و ئه‌وده‌ست و پێوه‌نده‌ی كهماوێتی ده‌یانه‌وێت بهموزایهدات و چه‌واشه‌كاری و هه‌ره‌شه‌و گورهشهیان بگه‌ن به‌كوێ؟
له‌ڕوی سایكۆلۆژیه‌وه, مرۆڤ هه‌ركه هه‌ستی به‌لاوازی و دواكه‌وتن و بچوك بوونه‌وه كرد له‌ئاست ڕكابه‌ره‌كانی, هه‌نگاو ده‌نێت بۆگه‌شت به‌وئاسته, جا به‌ڕێگه‌ی “خیانه‌ت بێت, دروست كردنی شه‌رو ئاژاوهبێت, چاوسوركردنه‌وه‌و تۆقاندن و مافیاگه‌رایه‌تی بێت, موزایه‌دات و چه‌واشه‌كاری بێت”.. زۆرێكی دیكه, وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا پاڤێڵ و حزبۆكهكهی له‌كوردستان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن!
هیچ شك و گومانی تێدانیه یه‌كێتی پێگه‌ی جه‌ماوه له‌ده‌ستداوه, ده‌یان كێشه‌ی نێوخۆیی سهرلێداوه, هه‌ر ڕۆژه‌و باڵێكی لێ ده‌بێته‌وه, به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت ڕێگریی بكات له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو مانه‌وه‌ی, ده‌بێت چاوه‌ڕوانی هه‌موو پیلانگێریهكی خراپ و خیانه‌تێكی لێبكرێت, كه بۆماوه‌ییه له‌ناو ئه‌م حزبۆكه.
به‌ڵام پیلانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جیاوازه!
له‌ئێستادا كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق هه‌نگاو ده‌نێین, یه‌كێتی
(موزایه‌داتی نیشتیمانی و فرۆشتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی! ) گرتۆبه‌ر؟
له‌كاتێكدا یه‌كێتی ئه‌ندازیارو جێ به‌جێ كاری خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره, كه كوردی لهلوتكهوه هێناوه سفر!
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردانی كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه كوردستانیه‌كاندا هاتووه و هه‌رڕۆژه‌و عه‌ره‌بێكی شوڤێنی سوكایه‌تی و ته‌شقه‌ڵه‌یان پێده‌كات, ده‌رهاویشته‌ی خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتیه, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوو په‌لی دیكه‌یان لێ بۆته‌وه و مه‌ترسی پێكدادانی نێوخۆیان هه‌یه!
په‌رپرسانی ئه‌م حزبۆكه كوردایه‌تی چی به‌حزبه نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانیه‌كان ده‌فرۆشنه‌وه و داوای یه‌ك لیستی ده‌كه‌ن و تۆمه‌تی تێكدانی یه‌كریزی نێوماڵی كوردیان ده‌خه‌نه‌پاڵ!
پاڤێڵ و حزبۆكهكهی چۆن له یه‌ك لیستی تێگه‌شتون؟
گهرنهیانزانیوه بابزانن یه‌كێتی ئێستا له‌ناوخۆی خۆیدا یه‌ك لیست نیه!
ئه‌م موزایه‌دات و خۆفه‌رزكردن و هه‌نگاوه نامۆڕاڵییه پاڤێڵ و حزبۆكهكهی گرتویانه‌ته‌به‌ر, هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و كۆتایی هاتنیانی زۆر نزیكتر كردۆته‌وه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.