▪ یه‌کێتی ئه‌و هێزه ماوه بتوانرێت مامه‌ڵه‌یه‌کی دروستی درێژخایانه‌ی سیاسی و حوکمڕانی له گه‌ڵدا بکرێت؟
احمد گلی
یه‌کێتی پاش زنجیره‌یه‌ک پاشه‌کشه و ته‌قینه‌وه‌ی کێشه ناوخۆییه‌کانی، تا ئه‌م ساته‌ش نه‌یتوانیوه ڕێگری له پیربوون و په‌ککه‌وتنی پێشوه‌خته بگرێت.
رووداوه‌کانی نزیکه‌ی دوو ساڵی رابوردو ده‌ریانخستوه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م حزبۆكه، که خۆیان هۆکارێکی سه‌ره‌کی ئه‌و پهککهوتنهن، نه‌ک ته‌نها ئه‌هلی ئه‌و کاره نین، به‌ڵکو تا دێت به‌ره‌و داشکان و دابڕان و په‌رته‌وازه‌یی زیاتر ده‌ڕۆن.
له ئێستادا نه‌هجی سیاسی یه‌کێتی, کاڵبونهوهیهکی خه‌ستی ئه‌قڵانیه‌ت و کراوه‌یی و واقیعبینینی پێوه دیاره، تادێت به‌هۆی هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌کردنی نانشتیمانی و ناعه‌قڵانی و نادیاری ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌وه, زیاتر خۆی داده‌بڕێت و ناحه‌زه‌کانی زیاد ده‌که‌ن و له‌پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریدان,
ئه‌و هه‌ڵوێست و جموجۆڵه سیاسیانه‌ی یه‌كێتی ده‌یکات، چ له‌ئاست کێشه گه‌وره‌کانی ناوخۆی و چ سه‌باره‌ت به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی، له بازنه‌کانی ئه‌سته‌نگ دروستکردن و پێداگری ناڕه‌وا و موماته‌ڵه و پێچوپه‌نا و پینه‌و پهرۆکردندا ده‌سوڕێنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سایه‌تی و گروپانه‌ی ناو یه‌کێتی ویستویانه کاری جدی بۆ چاره‌ی دۆخه‌که بکه‌ن زوو لێدراو‌ن و په‌رواێز کراون.
یه‌کێتی وا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت که نه‌بای بینیویه و نه باران!
پرسیارێکی جدی و ڕه‌وا: ئایا یه‌کێتی ئه‌و هێزه ماوه بتوانرێت مامه‌ڵه‌یه‌کی دروستی درێژخایانه‌ی سیاسی و حوکمڕانی له گه‌ڵدا بکرێت؟
له‌كاتێكدا هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه خیانه‌تێكی دیكه ئه‌نجامنه‌دات ؟
كورد به‌ره‌و ماڵوێرانیه‌كی گهورهترنهبات؟
ده‌بینین له حکومه‌ت به‌شداره و پشکی خۆی به‌زیاده‌وه وه‌رگرتوه و له‌لاکه‌ی دیكه‌وه چه‌قۆ له حوکمڕانی تیژده‌کات!
ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له ئاکامی شکسته‌کانیان توشی گرێکوێره‌یه‌کی سیاسی بوون, کرۆکێکی کێشه‌که له‌وه‌دایه که ده‌سترۆیشتوانی یه‌کێتی هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی شکستهكانیان بۆ فاکته‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه!
ناوبه‌ناویش باسێکی سه‌ركێشی خۆیان ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی فه‌رامۆشکردنی ناڕه‌زایی ناوخۆیی, بۆیه ده‌بینین به‌رده‌وام په‌لاماری ڕکابه‌ره‌کانیان ده‌ده‌ن!
ئه‌گه‌ر یه‌کێتی به‌رده‌وام بێت و به‌ته‌واوی بکه‌وێته داوی ته‌کتیک و هه‌ڵه‌وه، وێرای زیانی گه‌وره به‌کورد و به‌خۆیان ده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێت به‌زووی دۆخه‌که كۆنتڕۆڵ بکرێت تا ماڵوێرانیه‌کی گه‌وره‌یان توشی كورد نه‌كردووه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.