▪ یەكەم و كۆتا ڕێگە تەبایی كوردستانە ..
رێبوار حەمەلاو شوانی
لەو قۆناغە سەخت و مێژووییانەی كە رووبەڕووی گەلی كورد بە شێوەیەكی گشتی ،بێجگە لە خەباتی چەكداری هیچ بژاردەیەكی تری لەبەردەست نەما بۆ بەدەستهێنانی خواستە ڕەواكانی لە ڕووی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئازادیی و مافەرەواكانی .
دوای چەندین ساڵە گەلی كورد توانی بە خەبات و خۆراگری و قوربانیدانی بگاتە قۆناغی ئێستای خەباتی شارستانی و حكومرانی و بوون بە خاوەن دامەزراوەی یاسایی و خۆبەرێوەبردن ، سەرەرای هەموو ئالنگارییەكانی بەردەمی كوردستانێكی وێران و دواكەوتووی دەستی رژێمە یەك لەدوای یەكەكان بگەێنێتە قۆناغی ركاربەری و پێشكەوتوو لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لە رووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییەوە ، لەوەشدا جارێكی تر هەم لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و هەمیش لە لایەن وڵاتانی دراوسێیەوە كۆسپ و كێشە لەبەردەم هەنگاوەكانی دروست بكرێت ، كە ئامانج تێیدا لاوازكردنی سەنگ و پێگەیەتی لە رووی ئابووری و سیاسی و خۆبەرێوەبردن و لەهەمان كاتیشدا گۆشەگیركردنەوە و ناچاركردنێتی بۆ گەرانەوە بۆ عێراقێك كە نقووم بووە لە گەندەڵی و قەیرانی قوڵی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەم هەنگاوانە زۆر گرنگ و پێوستە ، بە سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی نوێی و بەتایبەت ئەو هێزولایەنانەی كە باوەری تەواویان بە تەبایی و یەكریزی خاك و نەتەوە و ئینجا پێكەوەژیانی ئاشتیانە و قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە ، كار لە سەر پارێزگاریكردن لە بنەماكانی دیموكراسی و نیشتیمانپەوەری و بەهێزكردنی باوەری دەوڵەتسازی و سەربەخۆیی بكرێت ، هەروەها یەكێك لەو بنەمایانەی كە قەوارەی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات دیموكراسی و هەڵبژاردنە كە ئەوەش وا دەكات كە توانای كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی زیاتر بەهێزتر بكات و زیاتر لە كێشەكانی تێبگات .
هەروەها پێوستە ، گشت هێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەكان پەرۆشی هەرە سەركییان بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمان بێت ، چارەسەری كێشەكان و قەیرانەكان بێت ئەوانەی كە ئامانجیان لاوازكردنی پێگەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بە پیلان و تاكتیكی جیاواز ، دەبێ هەموو هێزولایەنە سیاسیەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتی و هەڵگرتنی بن بە پەرۆش بن بۆ مافی سەربەخۆیی و گشت مافەرەواكانی دیكە و بەشداربوون لە چارەسەكردنی كێشەكاندا .
زۆرگرنگە و پێوستە گەلی كورد لە پێناو یەك ئامانجی دیاریكراوە خەباتی سیاسی و شارستانی و دیپلۆماسیەكانیان بگڕنە بەر ئەویش ئامانجە گەورەكەمان بێت پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێم و بە ئاراستەی بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی بێت .چونكە تا باوەری تەواومان بە شوناس و فەرهەنگ و خاك و نیشتیمانی خۆمان نەبێت ناتوانین بەهێزوەوە لە كێشە وپیلانگێرییەكان رزگار مان بێت ، چونكە دوژمنان هەردەم كاریان لە سەر لاوازكردنی بیروباوەری نیشتیمانی و نەتەوەیی كردووە و بەردەوامن
هەر بۆیە، خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و تەبایی و پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هەموو چین وتوێژ و ئایین و ئایینزاكان ئامانجی سەركیمان بێت و هەردەم گرنگە كار لە پێناو یەكهەڵوێستی و بەهێزكردنی پایەكانی حكوومرانیمان بكەین و دەبێ خودان بیروباوەری پتەوبین بۆ داهاتووی یەكدەنگی نیشتیمانی و بەدڵنییاییەوە هەموو ئەمانە وادەكەن كە داهاتوویەكی پڕ گەشتر و دەستكەوتر چاوەروانمان بكات و خۆ سەرقاڵكردن بە بەرژوەندی حیزبی و شەخسی تەنها سوود بە نەیاران و زیانی بۆ دۆزی رەوایی گەلەكەمان دەبێت .چونكە بەتەبایی و پابەندبوون بە یەكریزی نیشتیمانیی،، وادەكات كە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان پارێزراو بێت و بەرەنگاری هەموو ئەو كۆسپ و كێشەكانی ببینەوە كە لە داهاتوودا دێنەبەردەمان .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.