▪ یەکدەستی کورد دووپاتکرایەوە

فرسەت سەید شکور

ڕووداوە دڵتەزێنە ناخھەژێنەکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان جیالەوەی دۆخێکی ناھەمووار و ئازاربەخشی لەنێو دڵی ھەموو ھاونشتمانییەکی کورد لە سەرانسەری دونیا دروستکرد، لە ھەمانکاتدا ئەو بەدەنگەوە ھاتنەی ھەرێمی کوردستان بووە زیندووکەرەوەی ڕووحیەتی یەکدەنگی و یەکدەستی نیشتمانی ھەموو بەشەکانی کوردستان.
ھەر لە سەرەتای کارەساتەکەوە (مەسرور بارزانی) سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، خەمخۆرانە وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی ڕاسپارد کە کە ھەموو تواناکانیان بۆ ھاریکاری ھاونشتمانیی کورد لە باکووری کوردستان بخەنەگەڕ، ھەر ئەوەش وایکرد لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت تیمەکانی فریاگوزاری ھەرێم لەلایەک و دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی مرۆیی سنووری دەستکردی کوردستانیان بڕی و خەم و ئازاریان لەگەڵ ھاوڵاتیانی کورد لە باکوور تێکەڵ کرد.

ئەم بەدەنگەوەھاتنەی ھەرێمی کوردستان وەک پەناگە و ئارامگەی ھەموو بەشەکانی کوردستان بووە جێ ئومێد و خۆشحاڵی کوردانی باکوور و ڕۆژئاوا و بەشێکی زۆریان سەرەرای خەمی لەدەستدانی کەسووکار و ئازیزانیان لەم ھەڵوێستە مێژووییەی ھەرێم ڕاماون و نیگەرانیەکانیان کەم بووەتەوە.
ھەرچەندە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگری لە گەیاندنی ھاوکارییەکانی ھەرێم و تیمەکان دەکرێت، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو تواناکانی خستووەتەگەڕ بۆ بە ھاناوەچوونی لێقەماوان و زەرەمەندان لەم بەشەی نیشتمان.

کەمپەینی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ڕۆلی ڕاگەیاندن لە ڕووماڵی ڕووداوەکان و خەڵکی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ھاناوەچوون و ھاوبەشیکردنی خەمەکانیان لەگەڵ خەمی براکانیان و گەیاندنی پێداویستییە سەرەکییەکان یەکێکی دیکە لە خاسیەتەکانی دووپاتکردنەوەی سنووری کوردستان بە یەک بەش و بە ڕووحداکردنەوەی کۆدەنگی نیشتمانی گەلی کورد لە سەرانسەری دوونیا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.