▪ یەکڕیزی ویەکگوتاری ڕامیاری هەموو کات دەستکەوتی دەبێت
ڕاژان عبدالرحمان پیرۆ
پارتی و بارزانی هەمیشە و لە هەر قوناغێکی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا سەرکەوتن لە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیدا دەبیننەوە بە پلەی یەکەم، بۆ ئەمەش زۆر هەوڵیداوە ماڵی کورد و کوردستانیان ڕێک بخەنەوە و باجێکی زوریان داوە لە پێناو ئەم پرسە نەتەوەییە و نیشتیمانیەدا.
لە سیاسەتی پارتی و بارزانی دا تەنها دروشم پێوەر نیە بەڵکو پێوەری سەرەکی هەموو کات ئەوەبووە کە دروشم بکاتە کردار و هەر ئەمەشی کردووە و، مێژووش شاهیدە لەسەر ئەم ڕاستیە.
پارتی و بارزانی لە زوربەی قۆناغە هەستیارەکاندا ئەو قۆناغانەی کە دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان زۆر بە چڕی ویستویانە ناوی کورد و کوردستان بسڕنەوە ڕێک لەوێدا پارتی و بارزانی بە یەک دەنگی و یەکهەڵوێستی وەڵامی نەیارانی داوەتەوە و چوکی بە دوژمناندا هێناوە؛ نمونە ڕێککەوتنامەی 11ئازاری 1970کە لە ژیر گوشاری بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا دڕندانەترین و سەرسەخترین دوژمنی دوزی ڕەوای کوردیان بە چوک دا هێنا کە ئەویش ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ بوو ئەمەو و چەندین نمونەی تر..
بۆ مێژوو دەڵێم دوزی کورد دوژمن و ناحەزی زورن و بە شێوەیەکی بەردەوام تا ئەمڕۆ لە هەوڵی کپ کردنی دەنگی ڕەوای گەلی کوردستاندان، بەڵام پارتی و بارزانی بێجگە لەوەی کە حزبێکی سیاسییە بەڵام ئامانجی پارتی و بارزانی زۆر لە حزبایەتی گەورەترە و پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە سەروی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسیدا داناوە، بۆیەش دوژمنان و داگیرکاران هەموو کات سەنگەری لێدەگرن و دەیانەوێت ئەم قەلایە بەهێزە بڕۆخێنن هەموو ڕێگایەکیشیان تاقی کردوتەوە لەم ڕووەوە؛
بەڵام حزبێک و ڕێبەرێک جێگەی متمانەی گەلەکەی بێت و گەل پشتیوانی بێت گومانی تێدانیە کە نەیاران ناتوانن بگەن بە ئامانجی گڵاوی خۆیان و نمونەی هەرە زیندوش سەرکەوتنی پڕوسەی ریفڕاندوم بوو لە 2017 کە بە سەرپەشتی هێژا «سەرۆک بارزانی» بەڕێوە چوو و زورینەی هەرە زوری ڕۆلەکانی گەلەکەمان پشتیوانیان لێ کردو پڕوسەکەیان سەرخست سەرەڕای دژایەتی کردنی پڕوسەکە لە سەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەوروبەرو وڵاتە زلهێزەکان.
لە ماوەی کابینەی نۆیەمیشدا هەوڵ گەلێک دران قەوارەی سیاسی هەرێم ڵاواز بکەن بەڵام لە دواجاردا ئەوەی سەرکەوت بە سەر پیلانەکاندا پارتی و بارزانی و ئیڕادەی سیاسی یەکگرتووی کوردستان بوو.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.