▪ یەکێتی بە ھۆی ململانێی سیاسییەوە راست و چەپی خۆی لێ وون بووە بەرژەوەندی تایبەتی بە پێش بەرژەوەندی گشتی داناوە

هشیار شکاک خورشید

دوای ئەو بارۆدوخە خراپەی ناوخۆی کە یەکێتی لە ماوەی رابردوو بە خۆیەوە بینی کە بە ھۆیەوە پەرتەوازەیی و لەت و پەت بوونی لێ بەرھەم ھات ، دابەش بوون بە سەر چەند باڵ و لق و پۆپی جیاواز ، ھەر بالێکیان تا سەر ئێستان دژی بالەکەی تر بوو ، تا گەشتە ئەو رادەیەی سەنگەری راگەیاند بەرامبەر یەکتری بگرن ، کە ھەر یەکەیان لە شاشە و تیڤی و تۆرەکۆمەلاتییەکان دژایەتی ئەوی تریان دەکرد ، تەنانەت لایەنێک لە ناو یەکێتی کە لە کورانی مام جەلال پێک ھاتبوون ھەولیاندا لە رێگەی ژەھر خواردنەوە لایەنی بەرامبەری کە لاھۆر جەنگی بوو لە ناو ببات ، نەک ھەر ئەمە کار گەشتە ئەوەی کورانی مام جەلال کە خۆیان بە خاوەنی یەکێتی دەزانن لاھۆر جەنگی لەم حزبە دەربکەن ، دوای دەرکردنیشی کورانی مام پەنایان بردە بەر پلانگێری دژی لاھۆر جەنگی (دەرکراوەکان) ، کەوتنە لە ناوبردنی ئەو کەسانەی کە لە لاھۆر جەنگی نزیک بوون لە رێگەی بومبی لکێنراوەوە ، لاھۆر جەنگی کە ئەویش خۆی بە خاوەنی یەکێتی دەزانێت لە رێگەی کەیسێکەوە دژی کورانی مام ھانای بۆ دادگای ھەولێر برد , تاوەکۆ بزانێت ئایا ھەر ھاوسەرۆکی یەکێتیە یاخود نە !! پاشان دادگا بریاریدا و دەری خست کە ھێشتا لاھۆر ھاوسەرۆکی رسمی یەکێتیە ، بەمەش دوای ئەو بریارە کورانی مام پارتییان بۆ ئەو مەبەستە تاوان بار کرد ، پێیان وابوو کە پارتی پشتگیری لاھۆر دەکات لە رێگەی دادگاوە ، شتێکی نورمالە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ململانێی سیاسی ئەنجام بدەن ، تەنانەت دەکرێت بیروباوەر و ئادا و بەرنامەی جیاوازیان ھەبێت ، بەلام نابێت ئەو ململانێیە سیاسی و ناوخۆیەی ھەر حزبێک رەنگدانەوەی نەرێنی لە سەر حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان دروست بکات ، لە بەر ئەوەی حکۆمەت ھەرێم ھی تەواوی خەلکی کوردستانە بە بێ جیاوازی ، ناکرێت ھەر کاتێک بارۆدوخێکی ناسەقامگیر بەرۆکی لایەنێک و حزبێک بگرێت خۆیان لە حکۆمەت بکێشنەوە تاوەکۆ بە ھۆیەوە حکۆمەتی ھەرێم پێ لاواز و کەم بەھا بکەن ، یەکێتی کە ھەمیشە حکۆمەتی ھەرێمی کوردستانی بە ھی پارتی زانیووە ، ھەموو کات خۆیان لە بەرامبەر حکۆمەت بێ بەری کردووە ، ھیچ کات ھەستی بە مەسئۆل یەت نەکردووە ، خۆی بە خاوەنی نەزانیووە ، بەردەوام سەنگەریان گرتووە دژی ئەم حکۆمەتە ، کەچی لە داھات و زێر و زیوی ئەم کوردستان شەریکێکی بێ غیابی حکۆمەتن ، یەکێتی ھەمیشە کلتۆریان ئەوە بووە لە سەرکەوتنەکانی حکۆمەت خۆیان بە ھاوبەش زانیووە ، لە شکستەکانیش خۆیان بە ھاوبەش نەزانیووە ، ئەوەی لە ماوەی رابردوو کردییان لە برینی مووچەی خەلکی کوردستان ،قوروغکردنی سنۆرەکانی سلێمانی بۆ گیرفانی خۆیان ، دزینی پارەی بانکەکانی سنۆری خۆیان ، دۆژمنیش ھەر ئەو جۆرە کارانە دەکات بۆ لاواز کردن و لە ناوبردنی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان ، یەکێتی بیر لەوە ناکاتەوە کە خەلکی ھەرێمی کوردستان چاویان لە حکۆمەتە لە رووی مووچە و ئاوەدانی و خزمەتگۆزاریەوە ، ھەر بارۆدوخێکی حکۆمەت راستەوخۆ کاریگەری دەبێت لە سەر گۆزەرانی خەلک ، بەمەش دەریان خست کە ئەوان ھەمیشە بەرژەوەندی شەخسی و تایبەتی بە پێش بەرژەوەندی گشتی و رای گشتی دادەنێن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.