▪ یەکێتی نیشتیمانی بۆ چی دژی بنەما دیموکراسییەکان وەستاوەتەوە ؟

هشیار شکاک خورشید

دیموکراسییەت بناغەی پێشکەوتنی هەر کۆمەلگا و ولاتێکە ، کە بە هۆیەوە کۆمەلگا و ولات رێسایەکی پتەوی بریاردان و مافە ئازادییەکانی دەبێت ، بەرەو ئاستێکی تێگەشتن و سەنگین هەنگاو دەنێت ، تاکیش لەو بنەما دیموکراسیانە دەتوانێت بە ئازادانە بریار لە داهاتووی خۆی بدات ، دیاری بکات کە کامە دەسەلات و کەسی دەوێت ، پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە ئەرێ بۆ یەکێتی دژی ئەم بنەمایانەیە؟ یەکێتی لە ماوەی چوار سالی دروست بوونی کابینەی نۆی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان کە هاوبەشێکی سەرەکی بوو لە بەرێوەبردنی ئەم حکۆمەتە ، لە جیاتی ئەوەی لەگەل پارتی شان بدەنە بەر بەرپرسیاریەتی و سیمایەکی جوانی بەرێوەبردن پێشکەشی خەلکی خۆیان بکەن ، کەچی بە داخەوە نەک هەر لە لە بەرپرسیاریەتی رایکرد ، بگرە دۆژمنێکی سەر سەختی ئەم کابینەیەی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان بوو ، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو کارە هەرزە سیاسییانەی کە هاوسەرۆک و بەرپرسانی ئەو حزبە ئەنجامیان داوەن لە ( دزی و قاچاغچییەتی و کۆشتن … ) دژی حکۆمەتی هەرێم و هەرێمی کوردستان ، ئەوان لە جیاتی ئەوەی برینە سارێژ نەبووەکانی خەلکی کوردستان و هەرێمی کوردستان تیمار بکەن ، کەچی برینەکان گەورەتر و قولتر کرد ، هەرچی خوێن بوو لەو برینانە هەلمژی ، دەستییان لە هیچ شتێک نە پاراست تاوەکۆ حکۆمەتی هەرێم و هەرێمی کوردستان ملکەچی خۆیان و دۆژمنان بکەن ، ئێستاکەش دەبینین لە پێناو ئەنجام نەدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە رێگایەکی دروستی دیموکراسی و ئازادییە تاوەکۆ سەرجەم حزبەکان دووبارە دەنگ و پێگەکانی خۆیان هەلبسەنگێنن ، روون بێتەوە کە خەلکی کوردستان کامە حزب و رەنگی دەوێت ، حزب خۆشی بزانێت کە خەلکی کوردستان لە بنەما و پلان و ئەدای کامیان رازیییە ، بەلام یەکێتی نیشتیمانی تاکە حزبە کە نایەوێ هەلبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت ، بنەما دیموکراسییەکان لە ناو تاکی کورد گەلالە بێت ، هەر لەماوەی رابردووش لە پێناو ئەوەی هەلبژاردن نەکرێت لە سەر داوای خۆیان تەمەنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە ، لە بەر ئەوەی دەزانن دەبنە حزبی چوارەم ، بەلام کاتێک زانییان پارتی ئەم جارە مسرە لە سەر ئەنجامدانی هەلبژاردن دوای ئەو یاداشتەی کە پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد تاوەکۆ دانیشتن بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردن لە کوردستان ، کەوتنە سکالا کردن لە دادگای فیدرالی عێراق دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە لە پشکی خۆیانە ، هەر ئەمەش نا دواتر شاندەکانی یەکێتی رێگای ئێران و بەغدایان گرت تاوەکۆ بزانن ئایا ئەوان وەک پێشا پشگیری لێ دەکەن یاخود نا !! بەلام ئەوەی وازحە ئێستا پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەل ئێران لە ئاستێکی تەواو دارمان دایە ، بە هۆی ئەوەی ئێستا بارۆدوخی ناوخۆی ئێران زۆر باش نییە لە لایەکی تر ئێران وەک پێشا متمانەی بە یەکێتی نەماوە ، ئەو باردۆخەی کە لە بەغداش دەگۆزەرێت لە بەرژەوەندی پارتییە نەک یەکێتی !! چۆنکە بەغدا دەزانێت پارتی تاکە حزب و لایەنە کە جێگای متمانەی ئەوان بووە ، تاکە حزبیشە هەلگری پرسە نەتەوەیی و دیموکراسی و ئازادی و ئاشتی و یەکرێزییە ، یەکێتیش ئەمەی پێ زەهم نابێت ، بۆیە کەوتووتە دژی بنەما دیموکراسییەکان و مافی بریاردانی خەلکی کوردستان ، بەلام رۆژێک دێت یەکێتی باجی کارە خراپەکانی رابردووی خۆی بداتەوە ، بکەوێتە بەر سزایەکانی دادگای خەلکی کوردستان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.