گه‌شته درێژ مه‌وداكه‌ی پیشه‌سازی ئه‌تۆمی ئێران
بڕوا ئیبراھیم
هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی؛ گه‌شتێكی دوور و درێژی هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می (موحه‌مه‌د ڕه‌زا شا) ساڵی 1957ز. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێشخه‌ر بوو له یارمه‌تیدانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی “ووزه‌ی ئه‌تۆمی” (ئه‌و كات په‌یوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران په‌یوه‌ندێكی پته‌و بووه، له‌سه‌ر ئاستی هاوپه‌یمانیه‌تی ستراتیژی به‌هێزدا بوو، به‌ڵام دواتر (موحه‌مه‌د ڕه‌زا شا) ده‌رفه‌تی هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان قۆسته‌وه داوای به‌ده‌ستهێنانی “چه‌كی ئه‌تۆمی” ده‌كرد، تا كار گه‌یشته ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساردی تێكه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌تۆمی كرد بۆ دابینكردنی “ووزه” بوو بۆ ئێرانیه‌كان، دواتر (شا) داوای “چه‌كی ئه‌تۆم”ی ده‌كرد و خه‌ونی به ئێرانێكی به‌هێز و خاوه‌ن هه‌ژموون ده‌بینی له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی (شا) به دڵی ئه‌مریكیه‌كان نه‌بوو و هاوپه‌یمانیه ستراتیژییهكهشی به‌هێز ده‌بوو، به‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌وته به‌ر مه‌ترسی ئێرانییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێران له‌و كات چه‌كی ئه‌تۆمی وهدهستهێنابا هه‌وڵی په‌لهاویشتنی ده‌دا بۆ ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر خودی سروشتی هێزیش وایه ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی هێزه‌كان لاسه‌نگ بێت و هاوسه‌نگی تێك بچێت، هه‌وڵی به‌كارهێنان و خه‌رج هێزه‌كه‌ی ده‌دات بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌لێك ئامانج، به‌مه‌ش له ناوچه‌كه ئاسایش به ڕه‌هه‌ندی یه‌كه‌م ده‌كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه، چه‌ندین مه‌ترسی دیكه‌ش ده‌كرێت به‌ناو بكرێ دژیێك بێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكیه‌كان. ساردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا بۆشایی دروستكرد له پیشه‌سازی ئه‌تۆمی ئێران، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه له پیشه‌سازی ئه‌تۆمی دوو كۆمپانیای فه‌ڕنسی و ئه‌ڵمانی بوونه ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و كه سستی له پیشه‌سازی ئه‌تۆمی هه‌بوو.
له ساڵی 1978 (پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران) نزیكه‌ی %85 پرۆژه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران له وێستگه‌ی سه‌ره‌كی بوشه‌هر(شارێكه له‌سه‌ر كه‌نداوی فارس و باشوری ڕۆژئاوای ئێران) ته‌واو كرابوو، به‌ڵام دواتر به هۆكاری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 كاره‌كان سستی و لاوازی تێكه‌وت، شۆڕشی ئیسلامی ئێران ماوه‌ی سالێكی ته‌واو نه‌كردبوو، شه‌ڕی عیراق و ئێران هه‌ڵگیرسا، به‌مه‌ش ئێران سه‌رقالی شه‌ڕبوو. له كاتی شه‌ڕی ئێران – عیراق، عیراق حه‌وت جار هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر هه‌ردوو ووێستگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر و بۆردوومانی كرد، زیانێكی زۆری ئابووری به ئێران گه‌یاند و وێستگه‌كه وێران بوو، زیانێكی زۆری ژینگه‌یی هه‌بوو بۆ دانیشتوانی ئێران و ناوچه‌ی كه‌نداو.
له ساڵی 1984 به‌هۆی خه‌ریك بوونی ئێران به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عیراق، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ستیان كرد پڕۆژه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان هه‌لپه‌سێردراوه. (عه‌لی خامنه‌یی – سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، رێبه‌ری ئێستا) له لایه‌ن (ئایتولا خومه‌ینی) ڕا‌سپێردرا بۆ بره‌ودان به به‌رنامه ئه‌تۆمی. له‌م دهمبینۆكهدا ئێران زۆر هه‌ول و تهقلایدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه و نۆژنكردنه‌وه‌ی ویستگه‌ی بوشه‌هر تاكوو په‌نایان بۆ عه‌بدولقه‌دیرخان – باوكی ئه‌تۆمی پاكستان برد بۆ نۆژنكردنه‌وه ویستگه‌كه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران به‌رده‌وام بوو تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، له‌م ده‌یه‌دا توانی بهروهپێشچونێك ببینیێت له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی.
له دوای ساڵی 2002 ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی – پارته ماركسیه‌كان، توانیان پیشه‌سازی ئه‌تۆمی ئێران و هه‌وڵدانی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئاشكرا بكه‌ن، به‌مه‌ش قه‌یرانێكی نێوده‌وڵه‌تی دروستكرد بۆ ئێران. دوای سێ هه‌فته له شه‌ڕكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق و دواتر داگیركردنی عیراق، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان داوای هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێرانی كرد، بۆیه ئێران له ترسی مه‌ترسی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رنامه ئهتۆمیهكهدا. به‌ڵام له دوای ساڵی 2005 تێڕوانینی ئێران به‌وه‌ی له عیراق به‌رژوه‌ندییه‌كان به لای ئه‌و ده‌كشێته‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت رێساكانی پێشلكرد و بڕیاری ده‌ستێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی دایه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند. له دوای ئه‌م ڕوداوانه به گوێره‌ی گۆڕانی بارودۆخی سیاسی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و دواتر نێوخۆیی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌ڵگرتنی سزاكان (2016) و چالاكی پیشه‌سازی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆوه بینوه به گوێره‌ی زروفهكان.
پێگه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران: نه‌تنز، بوشه‌هر، ئه‌سفهان، كارگه‌ی ئهردكان، قوم، كوره‌ی ئاراك، كانه‌ی ساگند، جیهان، خۆزستان، ئهنارك. بۆ زانین ده‌رباره‌ی شوێنی جوگرافیی پێگه ئه‌تۆمیه‌كان له نه‌خشه‌وه. شایه‌نی سه‌رنجه، هه‌ر یه‌ك له پێگه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ڕۆلی هه‌یه له پیشه‌سازی ئه‌تۆمی و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان هه‌یه و بۆ پیتاندنی مادده‌ی یۆرانیۆمه، له سنووره‌كانی ئێرانن نزیك له دراوسێكانی!
- نڤیسەرێ هێژا دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.