مەسڕور بارزانی، پیاوی دەوڵەت…


سەعد هەمەوەندی
مەسڕور بارزانی، لە دەستپێکی کابینەکەی راستگۆیانە هەنگاوەکانی دەستپێکردو هەموو توانای حکومەتەکەی خستە گەڕ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەموو قەیرانانەی یەخەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە .
دابەزینی نرخی نەوت، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، کەمی بودجەو لێبڕینی لەلایەن حکومەتی بەغدا، ململانێ و کێشەی سیاسی ناوەخۆ، قاچاخچێتی لە مەرزەکان، گەندەڵی ، ئەمانە پیاوی خۆی دەوێت رووبەڕوویان ببێتەوە..!
بارزانی، کەسێکی کەمدووەو زێدەتر حەزی بە هەنگاوی کردەییە، لەوەیە ئەم کەمدوویی و کەم دەرکەوتنەی لەوەوە سەرچاوەی گرتبێت، کە پێشتر بەرپرسیارێتی دەزگایێکی هەستیاری ئەمنی بەڕێوەبردووە، دەزگایێک لە ناوچەیەکی پڕ کێشەو تەڕاتێنکردن و دەستێوەردانی چەندان هێزی هەواڵگری ئیقلیمی، و هەوڵدانییان بۆ نانەوەی پشێوی، یا لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم هەر بەم کەمدوویی و کەم دەرکەوتنانەی خۆیی و ئەم دەزگایەی بەڕێوەی برد، رووبەڕووی هەموو ئەگەرەکان بوویەوە، بەڵگەش، هێرش و پەلاماردانی بەردەوامی دەیەی پێشوو تا دەستپێکی جەنگی تێرۆری داعش. مەسڕوڕی ئێستای حکومەت و مەسڕوری پێشتر، جیاوازییەکەی هێندەیە، پێشتر بە وردی ئاگاداری پیلان و هەوڵی نەیارانی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام ئێستا بە وردو درشتی، ئاگاداری دۆخ و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمەکەیەتی و سەلماندوویەتی لەهەموان زێدەتر لە خەمی چاککردنی ئەم دۆخە نەخوازراوانەن کە دووچاری هەرێمەکەی بۆتەوە.
جارێگ، گووتی ” ئەم دۆخە تێدەپەڕێت، لە دوای سەرکەوتندا شەریکە بەشمان زۆر دەبێت”،
“چاکسازی، خواستی زۆرینەی هاوڵاتییانەو منیش لە بەرەی ئەماندا دەمێنمەوە”.، ئەمە دەرخەری ئەو راستیەیە، کە بارزانی پێداگرە لەسەر ئەو گفتانەی لەزاری دێنە دەرو، دەبێت جێبەجێییان بکات، چوونکە سروشتی ئەم پیاوە وایە
هیچ بەڵێنێک نادات، کە پێی جێبەجێنەکرێت، وەک خۆی گووتەنی” بەڵێنێنک بدەین، دەبێ بەجێی بگەیەنین” ، ئەم دەربڕینانەی ناوبراو راستگۆیی دەسەلمێنێت، کە ویستی هەیە حکومەتێکی باش، حوکمڕانی کوردستان بکات ، بۆ چاکتر کردن و رێکخستنەوەی کۆی پڕۆسەی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی… هتد.
هەر لەم پێناوەشدا، بە یارو نەیاری پڕۆسەی سیاسی ناوخۆی گەیاندووە، کە هەرکەس و لایەنێک پڕۆژەی سەرخستن و دەربازبوونی هەر جۆرە قەیرانێکی هەبێت، با خۆی بکاتە میوانی حکومەتەکەی و لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی، هاوکارو یەک دەست بن، لە بری هاش و هوش و موزایەدەی سۆشیال مێدیاو تێڤییەکان .
بارزانی، پیاوی دەوڵەتە چوونکە ئەم هەموو کێشەو قەیرانە سروشتی و ئابووری و تەندروستی و سیاسییەی لە دوو ساڵی رابردوو بەسەر وڵاتدا هاتووە، هەر کەسێکی دی بوا، بەرگەی ئەم هەموو کێشەیەی نەدەگرت، سەرەرای هەوڵدانی ناوەخۆیی و دەرەکی، بۆ شکستهێنانی کابینەکەی، کەچی ئەم(مەسڕور بارزانی)، سوور بوونی لەسەر رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەردەوام بوو لەکاتێکدا ئەم هەموو فشارەی لەسەر بوو، رێکخستنەوەی باجی کۆمپانیاکان، سڕینەوەی سەدان فەرمانبەری بندیوار لە دام و دەزگاکانی میری، راگەیاندنی چێکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان، چێکردنی یازدە بەنداوو سێ سایلۆ لە شارەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک، رێکخستنەوەی مووچە، چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەو خەرجکردنی هاوکاری بۆکەس و کاری شەهیدانی شەڕی داعش، زۆر بابەتی دی، ئەمانە هەمووی لەم کاتانە بوون، کە (کۆڕۆنا، داتەپین و کەمبوونەوەی نرخی نەوت، ساردی پەیوەندی نێوان هەولێر-بەغداد)، جگە لە کپکردن و وەستاندنی جووڵەی هەندێک تاقم و گروپ..! کە خەڵکی سادە پێیان وابوو فیرعەونی بازرگانی و بازاڕەکان بوون..!
هەموو ئەم هەنگاوانەی بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی حکومەتەکەی هاوێشتی، بۆ کەسێکی دی لەوەبوو سێ بۆ چوار ساڵی کات بویسبتاو هەموو رۆژێکیش هەنگاوەکانی مێدیای وڵاتی تەنیبوا، بەڵام بارزانی هەر بەم کەم دەرکەوتن و کەمدووییەی هەنگاوە بوێرو دروستەکانی نا.
زۆر جاریش، راستی و هەقبێژی و واقیع بینەکەی، لەم ماوەی حوکمڕانێتییەی دا، بەدڵی نەیارانی خۆی و کوردستان و هەرێمەکە نەبووە، بۆیە بە مەبەست دەکەوێتە بەر شاڵاوی هێرشی مێدیایی بە تایبەتیش کاتێک لەسەر بودجەی گشتی و داهاتی میللەت، نەیویستووە دڵی لایەنێکی سیاسی لەخۆی رازی بکات، چونکە پێی وایە حیزب نابێت ببێت بە ئەرک لەسەر پڕۆسەی حوکمڕانی و داهاتی گشتی.
یا راشکاوانەو بوێرانە بە دونیا دەڵێت” من کوردم ” بە ناچاری بەعێڕاق بەستراومەتەوە..!
ئەمەیە، پیاوی دەوڵەت.

  • ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین دکاری هەموو بابەتین خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.