16ی ئۆکتۆبەر خایەنەتێکی مێژوویی
نووسینی:ئەسرین عاسی شوانی
پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەردا تێ دەپەڕێت،لەم ڕۆژەدا چەند کاڵفام هەرزەی سیاسی ژێربەژێر ڕێکەوتنێکی نهێنیان لە گەڵ حەشدی شەعبی و گروپە دەسەڵاتدارەکانی شیعەی نزیک لە ئێران کردو بەوە لە نیوە زیاتر خاکی هەرێمی کوردستانیان لە دەست دا،عێراق گەڕانەوە ئەو ناوچە جێناکۆکانەی کە خوێنی هەزاران پێشمەرگەی لەسەر ڕژا،کەواتە 16ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکە هەرگیزاو هەرگیز بیر ناکرێت و مێژووی کورد بۆ هەتا هەتایە دەخاتە ژێر پرسیارەوەو، بەرکەوتەکانی لە سەر دۆزی کورد حیساب دەکرێت و وەک خیانەتێکی مێژوویی چاوی لێ دەکرێت،چونکە بەر لە شانزەی ئۆکتۆبەر دەسەڵاتی پێشمەرگەو حکومەتی هەرێم سەرجەم ئەوناوچانەی دەگرتەوە،کورد خۆی خاوەنی بڕیارو چارەنوسی خۆی بوو،بەڵام بە ئەنجام دانی ئەو خیانەتە باشوری کوردستان لە سەدا پەنجاو یەکی خاکەکەی لەدەست دا،ئەو ناوچانە دوبارە کەوتنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی،جارێکی تر تەعریب کردنی ناوچە جێناکۆکەکان دەستی پێ کردەوەو ڕەوی کوردان لەو ناوچانە دەستی پێ کردەوە،جارێکی تر دەست بە سەر زەوی و زاری جوتیارانی کورد کرایەوەو دەغڵ و دان و پاوانی جوتیاران سوتماک کرایەوە،جارێکی تر برا عەرەبە چاوڕەشەکانمان بەلێشاو بە نەفەسی سەردەمی بەعس ڕویان لەو ناوچانە کردەوەو،دەستیان بە داگیرکاری و تەعریب و داگیرکردنی زەوی و زارو گوندو ماڵی کورد کردەوە،کەواتە ئەوانەی بەهانە بۆ ئەو ڕووداوە دەهێننەوە و پێیان وایە 16ی ئۆکتۆبەر خیانەت نیە بۆ خۆیان مۆری خیانەتیان لە ناوچاوان هەڵکۆڵیوەو وەک کۆیلەکانی سەردەمانی پێشوو گەر ووڵات بەدەریش بکرێن خیانەتەکەیان ، نیشانەکەی ناوچەوانیان هەر دەرخەری ئەو ڕۆژە شۆمەیە کە بەسەرکوردو کوردستانیان هێنا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.