16 ئابی 1946 وەرچەرخانێکی سیاسی گەورە بوو بو کوردو کوردستان
16 ئابی 1946 وەرچەرخانێکی سیاسی گەورە بوو بو کوردو کوردستان
سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی
پارتی دیموکراتی کورد / کوردستان بەبڕیاری ڕێبەری نەتەوەی کورد بارزانی باوک هاتە دامەزراندن
لە ڕێکەوتی 16/ئابی/1946 ز
بارزانی باوک ڕێبەرێکی دادپەروەرۆ ئاشتیخوازو مروڤدۆست بوو
ئەو هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو سەربەرزی و سەرفەڕازی کوردو کوردستاندا تەرخان کردو لەم پێناوەشدا سەری دانا
واتە ئەو بۆ ڕزگاری و سەربەستی نەتەوەکەی خەباتی کردۆ تێکۆشا بۆ ئەوەی مافە ڕەواکانی نەتەوەکەی دەستبەر بکات و
ببێ بە خاوەن کیانێکی سیاسی سەربەخوو بەخۆی
کەهیچی کەمتر نەبووە و نیە لە نەتەوەی تورک وعەڕەب و فارس لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا
پارتی لە قۆناغێکدا دامەزرا قۆناغێکی تابڵێی سەخت و دژوار
لە لایەک لە گەرمەی شەڕی سارد دا و لە لایەکی تریش بێ ئومێدی ڕۆلەکانی کورد گەیشتبووەلۆتکە
بۆیە پارتی وەک زەڕوڕەتێک و بارزانی باوکیش وەک فریاد ڕەسێک بۆ پاراستنی کۆردو ناسنامە نەتەوەییکەی دەرکەوتن
16 /ئابی/1946
گوڕانکاریەکی زوری لە گەڵ خویدا هێنا
گڕوتینێکی بە هێزی خستە نێو ناخی تاکی کوردو کوردستانی بۆ بەرگری کردن لە مانەوەی خۆی لە سەر زێدی باب و باپیرانی و یەکڕیزی و تەبایی ڕەنگی دایەوە لە نێو کوردستاندا
هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە مەزنترین شوڕش کە شۆڕشی ئەیلول بوو بەرپا بکرێت و بۆ ماوەی نزیکەی چواردە ساڵ بەردەوام بێت و دوژمنانی کوردو کوردستان بە چۆک دا بێێت و دان بە گشت مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێن بە شێوەیێکی فەرمی
بویە ڕوژی 16 ئابی /1946 وەرچەرخانێکی گەورەی بەسەر دوزی ڕەوای کورددا هێناو و دوزی کوردی لە لێواری نەمان ڕزگار کردو بووە سەرچاوەی مانەوەی کوردو ناسنامە نەتەوەییەکەی
هەتاکۆ ئەمڕۆش پارتی وباررانی پێشەنگن لە بەرگریکردن لە کوردو کوردستان وساڵ دوای ساڵ بە هێزتر دەبێت تا ئاستێک کە
مانەوەی کوردو کوردستان بەندە بە مانەوەی پارتی و بارزانی بە پێگەیێکی بەهێزەوە لە نێو گۆڕەپانی سیاسی عیڕاق و کوردستاندا
پیروز بێت 16 ئاب ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و ڕۆژی لەدایک بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە گشت لایەنگران و کادیرۆ ئەندامان و هەروەها لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.