16 ئۆکتــــۆبەر
احـــمـــدگـــلـــی
“خیانه‌تی 16ــی ئۆكتۆبه‌ر” مێژوویه‌كه له هزری هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر به‌ڕۆژێكی شووم و خه‌ماوی چه‌سپاوه
هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر ئه‌م خیانه‌ته گه‌وره‌یه بنووسین، ناگات به‌دڵۆپه فرمێسكێ كه‌سوكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان و ئاواره ماڵ‌وێران و بێلانه‌كان كه له‌و ڕۆژه‌دا به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌وه ڕشتیان.
خیانه‌تی 16ــی ئۆكتۆبه‌ر مێژوویه‌كه له هزری هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر به‌ڕۆژێكی شووم و خه‌ماوی چه‌سپاوه، له مێژووی كورددا به‌ڕۆژی خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی گرووپێكی ناو یه‌كێتی نووسراوه، زۆر گرنگه تاكی كورد هه‌موو 16ـــی ئۆكتۆبهرێك ماته‌م بگێڕن و خاین و خۆفرۆشان به‌نه‌فره‌ت بكه‌ن.
خیانه‌تی 16ــــی ئۆكتۆبه‌ر گرنگه له ڕاگه‌یاندن، سۆشیال میدیا، كۆڕ و سیمیناره‌كان به‌به‌رده‌وامی باسی لێوه بكرێت له پێناو دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی, گرنگه نه‌وه بۆ نه‌وه وانه وه‌ربگرێت و تێبگات كه نه‌یارانی ده‌ره‌كی كورد چه‌ند به‌هێز بووبێت، هه‌رگیز نه‌یتوانیوه چۆك به‌كورد دابدات ئه‌گه‌ر خاین و خۆفرۆشی ناوخۆ ڕێنوینی نه‌كردبێت.
به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێته گۆڕێ و گرنگه بپرسین:
بۆ خیانه‌تكارانی ناو یه‌كێتی هیچ سزایه‌ك نه‌دراون؟!
بۆ ئه‌م گرووپه به‌ئاشكرا “خیانه‌ت و خۆفرۆشی و كرده‌ی تیرۆرستی و هه‌موو كارێكی قێزه‌ون ده‌كه‌ن”, بێ‌باك و بێمنه‌تن له‌كاردانه‌وه‌ی گه‌ل و لایه‌نه سیاسییه‌كان؟!
چی وا دڵنیای كردوون به‌ئاسانی له هه‌موو كاره قێزه‌ونه‌كانیان بێ سزا ده‌رباز ده‌بن؟!
ڕوونه لایه‌نه‌كان به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك بوێری بهرهنگاربوونهوهیانی نییه، به‌ڵام هاووڵاتییان تاكه‌ی بێده‌نگ ده‌بن له‌كاره قێزه‌ونه‌كانیان؟!
ئه‌وه‌ی زۆر جێی تێبینی و سه‌رسوڕمانه، له دنیادا نه‌بووه خیانه‌تكار خۆی به‌حاكمی سنوورێك بزانێ و دانیشتووانه‌كه‌ی چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ن!
له دنیادا نه‌بووه ماڵ و منداڵت بفرۆشرێن و برا و خوشكانت به‌پێش چاوته‌وه ئه‌تك بكرێن، هێشتا بڕوات وابێت خیانه‌تكاران له‌سه‌ر ڕێی ڕاست بن!
له دنیادا نه‌بووه ئاواره‌ی شاره‌كان بیت، ماڵ‌وێران و ده‌ربه‌ده‌ر بووبیت، به‌پێی په‌تی ههڵهاتبی، خێرت پێ ڕه‌وا بێت، به‌هۆێ خیانه‌تی گرووپێكی خۆفرۆشی ناو یه‌كێتی، هێشتا دوای بكه‌وی و به‌ڕاستیان بزانی!
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.