سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 22ی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان و ئەمینداری گشتیی حزبی (للعراق متحدون) كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.