چون ده بم به كەسێکی سەرکەوتوو و بەرهەمدار ؟!

غەیدا بێرۆخی

بەپەیرەوکردنی ئەم چەند خالە دەتوانی کەسێکی بەرهەم دارو سەرکەوتووبی


یەکەم : ممارەسەکردنی راهێنانی وەرزشی وەکو پایسکل سواری و یاخود رۆژانە بە پێی رۆشتن پیادەکردن بۆ مەودایەکی درێژ ، زۆربەمان لەوانەیە بلێن کاتمان نیە و ناتوانین بەلام دەبێت ئەوە بزانین کە نەکردنی کاریگەری خراب دادەنێت لەسەر ئەو بریارانەی کەدەری دەکەین یاخود بەشێوەیەکی تر پیادەکردن پێویستی بە کات نیە لەبری ئەوەی کارەکانمان بەئوتومبیل رای بکەین لەکاتێک ئەوشوێنەی کەبۆی دەچین نزیکەو دورنیە دەتوانین بە پیادە بچین بەم شێوەیە لەیەک کاتدا هەم کارەکەمان کردو هەم وەرزشەکەش بە بێی ئەوەی کاتی بۆ تەرخان بکەی ئەنجامت دا .
دووەم :_ قەبول کردنی رەخنە
دەتوانین سود لەو رەخنانە وەرگرین کە روبەرومان دەبنەوە بەلام ئەو رەخنانەی کە بنیاتنەرن نەوەک رۆخێنەر ! لەبری ئەوەی رد فعلی سلبی مان هەبێت ،پێویستەبیقوزینەوە بۆ بنیاتنانی خۆمان .
سێیەم :خۆبەدورگرتن لەکات بەسەربردن لەبەردەم تکنلوجیا لەم سەردەمەی ئێستامان دا جۆرەها ئامرازی پەیوەندی تەکنەلۆجی هەیە وەکو نامەی ئەلیکترۆنی و ئامرازەکانی راگەیاندن و ئیمیل و هتد ، دەکرێت ئەم ئامرازانە کات بەفیرۆ بدەن ئەگەر بەشێوەیەکی رێک و پێک بەکاری نەهینین ،بۆیە پێویستە ئەو کاتە کەم بکرێتەوە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا ئەگەر بکرێت رۆژانە جارێک سەیریکی بکەیت ئەگەر زۆر زەرور بو ئەمەش بۆ ئەوەی کاتی خۆت لەشتی تر بەکاربهینی و بەرهەمت هەبێت .
چوارەم :_ هەلسوکەوت کردن لەگەل شتەکان بەشێوەیەکی خێرا ، چارەسەرکردنی شتەکان لەکاتی خۆی دا بەبێی دواخستنی مرۆڤ دەکات بەکەسێکی بەرهەم دار دەکرێت هەلسین بەئامادەکردنی لیستیک بۆ ئەو کارانەی کاتێکی کەمیان پێویستە و هەول دان بۆ جێبەجێ کردنیان و دورکەرتن لە دواخستنیان بۆ ئەوەی بەرهەم داربین دەکرێن کارە بچووکەکان بەخێرایی ئەنجام بدەین و ئەوکارانەی کە کاتی زیاتریان دەوێت دەکرێت دابەشیان بکەین بۆ ئەرکی بچوک و راپەراندنی لەزووترین کات دا .
پێنجەم :_ دیاریکردنی کاتی گونجاو بۆ کارکردن دەکرێت خشتەیەک بۆ کارەکانمان دابنێن و هەلسین بەئەنجام دانی کارەجۆراوجۆرەکانمان لەوکاتەی کە دەتوانین زیاتر کەسێکی بەرهەم دار بین و بەرهەمی باشمان هەبێت بۆ نمونە هەندێکمان کاتێک کە بەیانیان زوو لەخەو هەلدەستین ئنیرجیەکی باشمان هەیە و دەتوانین کارەکان بەباشی ئەنجام بدەین و بەرهەممان هەبێت بەلام بە پێچەوانەوە هەندێکمان ناتوانین بەیانیان زوو لەخەو هەلسین و ناتوانین لەم کاتەدا کارەکان ئەنجام بدەین و ئینیرجیمان نیە بۆیە لێرەدا دەکرێت لەو کاتەی کە ئینیرجیمان هەیە لەوکاتەدا کارەکانمان ئەنجام بدەین واتە ئێمە باشتر خۆمان دەناسین و دەزانین توانامان چەندە پێویست ناکات لاسایی کەسانی تر بکرێت چونکە مرۆڤەکان وەکو یەک نین واتە هەول بدە وەکو خۆت بی بەلام گرنگ بەرهەمت هەبێت هەم بۆخۆت هەم بۆ کۆمەلگا .
شەشەم :_ دورکەوتن لەچەندین بوونی کارەکان چەندی و جۆراوجۆری کارەکان دەبنه هۆی ئالوزبوونی مێشک و توێژینەوەکان دەریان خستوە کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی زیرەکی بۆیە پیویستە تەرکیز تەنها لەسەر کارێک بکەین لەکاتێک دا تاوەکو زیاتر بەرهەم دار بیت .
حەوتەم :_ نووستن بۆ کاتێکی تەواو نووستن یارمەتیدەرە لەباشتر کردنی ئەدائمان و جێ بە جێکردنی کارەکانمان بەشێوەیەکی چالاکترو بەرهەمدارتر بۆیە ئەگەر کەسێک لە ٥ کاتژمێر زیاتر نەخەوێت توانای جێ بەجێ کردنی کارەکانی نابیت و گێژ دەبێت بۆیە پێویستە گرنگی بەکاتی نوستن بدەین و ئیستراحەتێکی تەواو بەمێشک و جەستە بدرێت.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.