‏‎چۆن لە هەلەکانمانەوە فێرببین

غەیدا بێرۆخی


‏‎زۆربەی کەس دەکەوێتە هەلەوە لەزۆربەی کێشەکانی بەشێوەیەک کەهەلەکردن سروشتی مرۆڤایەتیە هەموومان هەلە دەکەین جا چ رۆژانە بێت یاخود لەیەکێک لەهەنگاوەکانی ژیان و به لام پێویستە لەسەریان دانی پێدابنێن واتە کاتێک هەلەیەک دەکەین ئاسایی بێت لەلایەن کە دان بنێن بەوەی کەهەلەبوون بەلام پێویستە ئەو هەلەیەببێتە وانەیەک لەداهاتوو بۆ ئەوەی دوبارە هەمان هەلە دوبارە نەکە نەوە ،هەلەکردن لەهەندێک باردا جیاوازە لە سەرنەکەوتن ! سەرنەکەوتن بریتیە لەئەنجامی هەولنەدانێکی ژیرانە بەلام هەلە بریتیە لە ئەنجامی ناهوشیاری یاخود بێ تەرکیزی لەشتێک دا ،
‏‎چۆن لەهەلە کانمان فێربین :_
‏‎۱_ جیاکردنەوەی هەلە و بریاری خراب زۆر گرنگە کە تاک جیاوازی نێوان ئەم دووە بزانێت هەلە بریتین لەهەلەی بچوک وەکو خوێندنەوەی نەخشەیەک بەشێوەیەکی پێچەوانە بەلام بریارە خرابەکان زۆر گەورەن و بەشێوەیەکی موتەعەمدن بۆنمونە کاتێک کۆبوونەویەکت هەیە بەلام بەشیوەیەکی موتەعەمد رێگایەکی دورتر دەگریە بەر و دوادەکەویت و دەبیە هۆی ناراحت کردنی هەڤالانی سەرکارت بەهۆی دواکەتنت بەشێوەیەکی خوازراو کەپێشتر ئەنجامەکەت دەزانی ،بەلام زۆر جار لەئەنجامی ناهوشیاری و نەزانین مان دەبێت ،
‏‎۲_ ترکیزکردنی تاک لەسەر خالی بەهیزی کەهەیەتی و هەولدان بۆ بەدی هێنانی هاوسەنگی لەنێوان رەخنەی خۆیی و دلخۆش بوون بەو خالە باش و ئەرێنیانەی کە لەبوونی خۆی دا دۆزیویەتەوە
‏‎۳_ واسەیری هەلەکانمان بکەین کە هەلێکن لەبەردەممان بۆ ئەوەی بیقوزینەوە ، چونکە کەوتنە هەلەکردن وا لەتاک دەکات کەکارەنی بەترکیز ئەنجام بدات تاکو هەلە دوبارە نەبێتەوە

‏‎فێربوون لەهەکان
‏‎ راست کردنەوەی هەلە
‏‎بەراست کردنەوەی هەلەکانمان دەتوانین لێەوە فێربین بۆ نمونە کاتێک قوتابیەک لەتاقیکردنەوە لەپرسیارێک هەلە دەکات دواتر هەول دەدات راستیەکە بزانیت واتە هەلە راست دەکەیت بەم لەم هەلەیەی کەکردویەتی فێردەبێت هەرگیز جارێکی تر هەلە ناکات
‏‎داوای یارمەتی بکەین لەهاورێ و خێزان چونکە لە هەلەکان پێویستی بە زیاتر لە کەسێکە بۆ چارەسەرکردنی بۆیە باشترە داوای هاوکاری بکرێت لەلایەن کەسانی نزیک و متمانە پێکراو

“هەندێک ئامۆژگاری بۆ ئەوەی دووربین لە
هەلە کردن”


یەکەم :_ زۆر هوشیاربە لەوەی کە ئەنجامی دەدەیت بەردەوام ترکیز بکە سەر ئەرک و پرۆژەکانت لەسەرەتادا بیانکە بە ئەولەویەتی خۆت و دووربە لە هەرکارو چالاکی تر کە دورت دەخات لەکارە سەرەکیەکانت
دووەم :_ دوربە لەوشتانەی کاتت بەفیرۆدەدن و تەرکیز بکە سەر ئامانجت چونکە پەرتەوازەبونی مێشکی مرۆڤ توشی هەلەکردنی دەکات و بەرهەم داریەتی کەم دەکاتەوە
سێیەم :هەول بدە ئیستراحەت بکە لەوکاتەی کەپێویستت پێیە چونکە کاتێک زۆر کار دەکەی مێشکت ماندوو دەبێت و ئەقلت لەوکاتە بەشێوەیەکی دروست کارناکات و ممکنە لەوکاتەدا زۆرترین هەلە بکەی بۆیە هەول دە لەئەنجام دانی هەرکارێک بەلکو بە پێچەوانەوە پێویستە لەوکاتەدا ئیستراحەتێک بدەی بە جەوستە و مێشکی خۆت چوارەم : پرسیار لەخۆت بکە بەبەردەوامی و دلنیابە کەئەرکەکانی تۆ چین واباشترە ئەوپرسیارە لەخۆت بکەی پێش ئەوەی دەست بەپرۆژەکەت بکەی
پێنجەم :_ لیستێک دروست بکە بۆ هەموو ئەو هەنگاوانەی کەئەنجامت داون ، لیستی ئەرکەکان و لیستی بەدواداچوون ئاسانترین رێگان بۆ دوربونت لە هەلەکردن چونکە تەنها بە تۆمارکردنی هەنگاوەکان دەتوانی بەدواداچون بۆ ئەو لیستە بکەی و مامەلە لەگەل هەنگاوەکان دا بکەی وپێوستە هەموو وردەکاریەکان لەلیستەکە دا هەبێت
شەشەم:_ بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم لیستە بکە و راستکاری بۆ بکە ئەگەر پێویستی کرد
حەوتەم :_ لە هەلەکان فێربە ،ئەو هەلانەی کە کردوتن شیکردنەوە یان بۆ بکە تاکو خالی لاوازی خۆت بزانی بۆ ئەوەی جارێکی تر هەلە نەکەیتەوە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.