هێشو دارا ، هەڤالێنی جۆرەکێ پەیوەندی و بنەمایێن گرنگە بۆ جڤاکی

دیدار; زێ بادینان:

هێشو دارا سلیم ، بەرپرسی ئەنجومەنی دەوروبەری سليمانی_یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ، چالاکڤانەک بۆ ماڵپەڕێ “زێ بادینان” داخۆیاکرن : هاوڕێیەتی پەیوەندیەکی ئۆرگانیکی هەیە بە سروشتی مرۆڤەوە وەك بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی، چونکە مرۆڤ بەگشتی کائینێکی کۆمەڵایەتیە و ناتوانێت دورەپەرێز و بەتەنها بژی، وەهیچ مرۆڤێك بەتەنها توانای بەدیهێنان و پڕکردنەوەی گشت پێداویستیەکانی خۆیی نیە.

چالاکوانێ گوتژی ;بۆیە دەبێت پێکەوە و لەگەڵ ئەوانی تر بژی و لەگەڵیان تێکەڵ بێت و لەپەیوەندیدابێت لەگەڵیان.
هاوڕێیەتی جۆرێکی ئەو پەیوەنیانەیە و بنەمایەکی هەرەگرنگی بەکۆمەڵایەتی بوونە، ئەم پەیوەندیەیش لەسەر بناغەی متمانە و لەیەكەوە نزیکی دید و تێڕوانین و هەستی هاوبەشەوە دروست دەبێت، کە هاوڕێکان هەمیشە ئامادەی قوربانیدانن لەپێناوی یەکتردا دڵ و هەستی یەکتر ڕادەگرن و کونجی ئاسودەیی و ڕازونیازی یەکترن، بۆیە زۆرجار لەم ڕوەوە هاوڕێ بۆ هاوڕێ لەئەندامانی خودی خێزانەکەی نزیکتر و متمانەپێکراوترە، بەتایبەتی ئەو هاوڕێیانەی لە تاقیکردنەوەکانی ژیان دەردەچن و دەیسەلمێنن هاوڕێی ڕۆحی و گیانی کەسەکانن.

هێشو دەبارێ هەڤالی زێدەتر گوت :هاوڕێیەتی زۆر جار ڕەگەز و تەنانەت تەمەنیش ناناسێت، بۆیە هاوڕیەتی نێوان ڕەگەز و تەمەنە جیاوازەکانیش بوونی هەیە و نمونەی زۆر هەن کە توانیویانە جوانی بەژیانی یەکتر و پەیوەندیەکەیان بدەن و پشتیوانی یەکتربن، زێدەتر گوت ،لەهەمویشی گرنگتر ئەوەیە زۆر کەسە نزیکەکان و ئەندامانی خێزان سەرەڕای پەیوەندی خوێنین پەیوەندی هاوڕێیەتیش لەگەڵ یەکتر دروست دەکەن و دەبنە مایەی پەیوەندیەکی پتەوی تەواو نزیك لەیەکتر، وەك پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان خوشك و براکان و منداڵ و باوك و دایکیان، کە بێگومان ئەمەیان ئاسودەییەکی زیاتر دەبەخشێت بەهەردوو لای پەیوەنیەکە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.