لە یادی هەشتی مارسدا ڕۆڵی ئافرەتان لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا

مامۆستا ئارەزوو جەبار شــوانی

هۆکاری دانانی 8ـی مارس وەک ڕۆژێکی جیهانی تایبەت بە ئافرەتان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1857، کە لەو ڕۆژەدا سەرجەم کرێکارە ئافرەتەکانی کارگەیەکی قوماش و دوورینی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەپێناو زیادکردنی داهات و چاککردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردنیان خۆپیشاندانیان کرد.

بەڵام بەهێز و زەبرێکی زۆر کەوتنە لێدانی ئافرەتەکان و سوکایەتی پێکردنیان.

دواتر ڕۆژێک تایبەت کرا بە ئافرەتان، ئەم هەوڵەش بەردەوام بوو لەلایەن چەندین ڕێکخرای تری خانمانەوە بەردەوام جەختی لەسەر دەکرایەوە وەک (ژنانی سۆسیالستی ئەڵمان، ژنانی سوسیالیستی كلارا زتكین، ژنانی سوسیالیستی ئۆتریشی رۆژی.. هتد)

پاش هەموو ئەم هەوڵ و کێشە و کۆششکردنەوەی ئافرەتان، لە ساڵی 1913 لەلایەن چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕۆشنبیری ئافرەت، 8ی مارس دەکاتە ڕۆژی جیهانی تایبەت بە ئافرەتان.

جێگەی خۆشحاڵییە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خەمخۆرانە ھەوڵێکی جدی دەستپێکردووە بۆ پێدانی دەرفەت و ڕۆڵی زیاتر بە ئافرەتان و ھێزی بڕیار و دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، لەنێو حیزبە سیاسییە کوردستانییەکانیش، (پارتی دیموکراتی کوردستان) بەردەوام ڕۆڵ و سەنگ و پێگەی بەھێز دەداتە ئافرەتان و لە گرنگترین ئەرکە باڵاکانی حکومەت و حیزب و دامەزراوەکاندا جێگەیان دەکاتەوە، ئەمە بۆ خۆی خوێندنەوەیەکی گرنگە بەو ھێز و توانایەی کە ئافرەت دەتوانێت پێشکەشی کۆمەڵگەی بکات.

ئافرەتانی كوردستان تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانن جگە لە پاڵپشتیكردنی شۆڕش و پێشمەرگە، ئەركی خۆیان لە پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان بەجێ گەیاندووە”.

#ماموستا٠ئارەزو٠جەبار

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.