▪ هەمیشە سوپاسی ولاتانی دەورووبەر دەکەین کە جار جار بەم نوسین و پەلامار و تویتانە خائین و قەلەم فرۆشەکانی ناوخۆی کوردستان بە دیار دێخن .

هشیار شکاک خورشید

راگەیاندنی دوێنێ ولاتی ئەمریکا و سرینەوەی تویتەکەی کۆنسولی گشتی ئەمریکا ، مۆشەکێک بوو ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایانانەی ناوخۆی هەرێم کرا ، کە دل خۆشی خۆیان بەرامبەر ئەم تویتە دەربری بوو ، بە هۆیەوە گشتیان بێ روو و بێ شەرم مانەوە ، ئەم راگەیاندنەی ئەمریکا وەک داوای لێبووردن و پەشیمان بوونێک بوو بەرامبەر ئەم کارەیان ، لە هەمووشی گرنگتر دووپاتکردنەوەی بە هێزی پەیوەندی دۆستایەتی ئەمریکا و هەرێم بوو لەم راگەیاندنەدا ، خەلکی کوردستان دەبێت هەمیشە سوپاسی ولاتانی دەورووبەر بکەن کە جار جار بەم نوسین و پەلامار و تویتانە خائین و قەلەم فرۆشەکانی ناوخۆی کوردستان بە دیار دێخن ، ئاشکرایان دەکەن کە چەندە پەرۆشی نەمانی ئەم هەرێمەن ، بینیمان چۆن بێ شەرمانە سەرە نۆکەکانی قەلەمی خۆیان تیژ کرد بۆ تۆخ کردنی نوسین و بابەتەکانیان دژی ئەم هەرێمە ، هەمیشە بە قسە و راگەیاندنەکانی خۆیان خەنجەری ژەهراوی لە پشتی خەلکی کورد پەروەر و نیشتیمانپەروەری ئەم کوردستانە دەدەن ، تەنانەت لە پشتەوەی ئەو پلان و بەرنامانانەوەن کە دۆژمنانی دەرەوە بۆ نەمانی ئەم هەرێمە دایدەنێن ، ئەمانە بە درێژایی تەمەنیان وەک گۆرگ بوونە لە پێستی مەردا ، لە خواردن و خواردنەوەدا شەریکن ، لە شەر و ناخۆشیشدا دۆژمن ، ولاتانی دەرەوە یەک روویان هەیە یان ئەوەتا ئەو رووە بۆ دۆستایەتی بەکار دێنن یان بۆ دۆژمنایەتی ، کەچی ئەمانەی ناوخۆ سەد روویان هەیە لە بەیانیدا دۆستن لە ئێوارەدا کۆسپن لە شەودا دۆژمن ، بەمەش بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو کاتێک لە دەرفەتێک دەگەرێن تاوەکۆ هەولی لەناو بردنت بدەن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.