▪ داخازیا من ئەوە کۆ تابلۆیێن خۆ دەرڤەی وەلاتی نمایش بکەم

زێ بادینان ــ بێوارحسێن زێباری :

به‌فرین چه‌له‌بیانی كچه‌ هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دانیشتووی پارێزگای سلێمانی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ “زێ بادینان” باس له‌ كاری هونه‌ری و تابلۆكانی ده‌كات و ده‌ڵێ، یه‌كسانیی مرۆڤه‌كان و پاكیی سروشت، له‌ تابلۆكانیدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ تابلۆ ده‌كێشێت، دنیا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یبینێت كه‌ خۆی حه‌زی لێیه‌تی.

* خوت بدەناسین لە دەربارەی هونەرەوە و لە کێوە دژی؟

بەفرین چەڵەبیانی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانم و ئێستا لە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی دەژیم و ئیشی شێوەکاری دەکەم.

*کەی دەست بەکاری هونەری کریە؟

من هەر لە منداڵیەوە بەهرە و خولیای کاری هونەریم هەبوو بەڵام ئەمە نزیکەی 10 ساڵە و بەتایبەتی لە زانکۆ من بە شێوەی پیشەیی دەستم بە کاری وێنەکێشان کردووە.

*تا چەند هونەری کوردی گرنگیا خۆ هەیە ؟

هەموو هونەرەکان جێگا و گرنگی خۆیان هەیە بەڵام لە کوردستان هونەری شێوەکاری گرنگی زۆری پێنەدراوە بۆیە دەمەوێ ئەو هونەرە پەرە پێبدەم و خزمەتی کوردەواری بکەم.

* کارەکە چون دەبینی ؟

من زیاتر کارەکانم سەبارەت بە هونەری نوێ و ئابستراکتە و گرنگی زۆریش بە کولتوری کوردی و بەتایبەت ژنان ئەدەم و ڕەنگدانەوەیان لە کارەکانمدا دەبینرێ.

* خەلک داخاز تە بکەت تابلۆ بوی دروست دەکەی؟

بەڵێ من زۆر لە لایەن خەڵکەوە و لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی و گەلەریەکانەوە داواکاری تابڵۆم لێ دەکرێت و بە خۆشحاڵیەوە داواکاریەکانی خەڵکیش ئەکێشمەوە.

* تابلۆیێن خۆ دفرۆشی یان نە …؟

کارەکانی من زیاتر بۆ فرۆشتن بووە و لەبەر ئەوەی ئیشەکەم شێوەکاریە و ژیانم بەوە دەچێتە پێشەوە بەڵام زۆر جاریش بووە بۆ کەسانێکی تایبەت یان هاوڕێ و کەسی نزیکم وەک دیاری تابڵۆم پێشکەش کردووە.

*گرنگترین تابلۆ بە چەندێ بوویە..؟

گرانترین تابڵۆی من خەتاتی بوو کە نووسینەوەی ئایەتولکورسی قورئانی پیرۆز بووە بە 300 دۆلار فرۆشتوومە.

* تابلۆیێن خۆ کیڤە نمایش دکەی؟

تا ئێستا چەندین پێشانگای شێوەکاری و کارێکاتێرم لە ئێران و کوردستان داناوە بەڵام هیوادارم بتوانم لە دەرەوەی وڵات پێشانگا بکەمەوە و هونەری کوردی لە ئاستی جیهان بە خەڵک بناسێنم.

* پەیاما کوتایی چییە؟

پەیامی کۆتاییم ئەوەیە کە لە دونیای ئەمڕۆ کە خەڵک تووشی زەحمەتی و کێشەی دەروونی بوون دەتوانن خۆیان لە هونەردا بدۆزنەوە و ژیانیان بگۆڕن و واتای جوانی پێ بدەن بۆیە گرنگی و کاتی زیاتر بە هونەرە جوانەکان بدەن و هەوڵ بدە فێر ببن و فێری کەسانی تریشی بکەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی جوانتر دروست بکەین، لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوە و هەموو خوێنەرانی خۆشەویست.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.