▪ سیفەتەکانى مامۆستاى سەرکەوتووچیە؟

ئاوات محەمەد گەڵاڵى


١-مامۆستاى سەرکەوتووئەوکەسەیە زۆر بەژیرانە کۆنترۆلى ژوور دەکات .
٢-دوور لە توندوتیژى .
٣-بەکارهێنانى زمانى جەستە وبەشێوەیەکى پڕۆفیشنال .
٤-تواناى وانە ووتنە ى هە بێت.
٥-پڕبیت لە زانست و زانیارى پسپۆڕبێت,لە بابەتە کە .
٦-لەدەستپێکى خوێندن ئه وە فێرى قوتابیەکانى بکات:سەرەتا پەروەردە پاشان فێرکردنی بوێ لە قوتابيان٠
٧-دەبێت پیشەکەى خۆى خۆشبوێ و شانازى بکات،بەپیشەکەى دڵسۆزبێ بۆێ .
٨-پابەندبێت، بەکات وجیاوازى نەکات لە نێوان قوتابیەکانى دادپەروەربێت قوتابیەکانى هەست بەویەکسانخوازیە ى بکەن بە تايبەت لە دابەشکردنی نمرەدا دادپەروەری لە نمرە پێدان نابێت جياوازی بکرێت لە نێوان قوتابيان يان نمرە لە خۆرا بدات بێ ئەوەی شايستەی ئەونمرەيە بێتن قوتابيەکە،پێويستە ئەونمرە ببەخشێت بە قوتابی کە بە شايستەی خۆی بەدەستی هێناوە…
٩-تواناى سەرکردایەتى کردنى قوتابیەکانى هەبێت.
١٠-هەستکردن بەبەرپرسیارەتى لەکارەکەیدا هێمن و لەسەرخۆ بەلام لاوازى نا لەزۆرینەى کات و لە کاتى پێویست دەتوانى توندى بەکاربێنیت ،بەڵام تووندوتیژى نا …
١١-رێک پۆشبێت پیاوان جلى فەرمى بپۆشن،ئافرەتانیش دوور بکەونە وە لە جلى تە سک و خشڵى زۆر .
١٢-هاوریێەتى قوتابیەکانى بکات بەلام ڕیزو شکۆى خۆى بپارێزیت سنورەکانى نێوان خۆێ و قوتابیەکانى بزانێت و بەجوانى بیهێلتەوە وسنگ فراوان ومێشک کراوەبێت و ڕاشکاوانە بتوانێ بیروبۆچوونەکانى خۆى دەرببڕێت .
١٣-بەشێوازیک وانە بلێتە وە قوتابیەکان تێبگەن سوود وەرگرن لەبابەتەکەى .
١٤-مامۆستا دەبێت دیالۆگى گفتوگۆى هەبێت لەگەڵ قوتابیەکانى گوێیان لێڕاگرێت بیرو بۆچوونیان وەرگرێت ،ڕەخنەکانى قبول بێت،بە مەش دەتوانى کەم وکوریەکانى خۆى ببینێت وچارەسەریان بکات…
١٥-ماوە ماوە بۆئەوەى قوتابیان سوود لەیەک وەرگرن دەبێت گروپ دروستبکات .
١٦-بەکارهێنانى تۆنى دەنگ بەرزى و نزمى وەک ریتمى فرۆکە,لەکاتى ژاوە ژاوى پۆل تەنها بەچاوسەیریان بکات ئەگەر چارەسەر نە بوو با زەنگێکى ئاگادارکردنەوە بەکاربهێنێت.یان بچێتە نزیکى ئەوقوتابیە کە ئاژاوەکەى دروستکردووە،.
١٧-کیشەلاوەکیەکان بەهەند وەرنەگرێتن ژیرانە مامەڵە بکاتن .
١٨-مامۆستا دەبێت سیفاتى ئیسفەنجى هەبێتن.سڕینەوەى هەڵەکانى قوتابى ,نەرم بێت،گیانى لێبووردەیى هەبێت .
١٩- زیرەکى مامۆستا لەوەدایە نە هێلێ قوتابی قۆپیە بکات،جابەڕینمایى یان ڕیگرى لەدەرنەهێنانى قۆپیەکە,نەک کە کردى ئابرۆى بەرێت دەبێت،بەرپرسیارەتى بداتێ،یان بانگى بکاتن چەندسیفاتێکى باشى ئەوبلێت بلێ دڵنیام تۆئەوشتانە دووبارە ناکەیتەوە .
٢٠-مامۆستاى سەرکەوتوو دەبێت بزانێتن کامە قوتابى بیسەریە کامەى بینەریە لەرێگاى تاقیکردنەوە،نموونە بیسەریەکان دەلین گوێمان لێنە بوو دووبارە بکەوە…هتد.بینەریەکانیش ئەوانەن کە دەلێن من نابینم ،نووسینەکە باش دیارنیە…
٢١-هەروەها تاقیکردنەوەى قوتابیەکان لەڕێگاى حەزوو ئارەزوو یان بۆچ ڕەنگێکە چونکە هەر ڕەنگێک ئاماژە بە جۆرى کەسایەتى دەدات(رەش،سپى،سوور،زەرد،شین….هتد) ……
٢٢-شێوازى وانە ووتنەوە ى دەبێت مۆدێرن و سەردەمیانە بێت تەکنیکى جۆراو جۆر بەکاربێنیت و بگونجێت لەگەڵ سيستەمی پەروەردەیی نوێ و مۆدێرن..
٢٣-وا لەقوتابى بکاتن متمانە دروستبکات،و بەرپرسیارەتى خۆیان بزانن.
٢٤-هەمیشه بیرلەپێشکەوتنى قوتابیەکانى بکاتە وەو هاندانیان بۆگەیشتن بەئامانج.
٢٥-پێویستە لەسەر مامۆستا هەمیشە و هەمووکات پلانى پێشوەختەى هەبێتن .
٢٦-هەمووکات ئەرێنى بڕوانێت،لەقوتابیەکانى مەگەر خراپترین ئاستیشى هەبێتن .
٢٧-ئامانج ی هە بێت.
٢٨-لە خوێندنەوەی کتێب دانەبڕێت،دەريايەک بێت لە زانست.
٢٩-ستراتيژی جياواز دروستبکە.
٣٠-خۆگونجانیشى هەبێت لەگەل هاوپیشەکانى خۆى چونکە ئەمەش خالێکى سەرەکیەلەسیفاتەکانى مامۆستاىى سەرکەوتوو…. …….
نووسین وئامادەکردنى:

ڕاهێنەرى گەشەپێدانى مرۆیی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.