▪ میدیا و ڕاگەیاندن

ڕوكار شێخ تەها


میدیا و راگەیاندن ڕۆڵی هەرە گەورەیان هەیە لە جیهاندا.
ئەم ڕۆڵە گەورەیە ئەبێت بەشێوەیەکی جوان بەکاربهێنرێت بەشێوەیەکی تەندروست ڕاگەیاندکاران و میدیاکاران جوڵە بکەن.
چونکە چاوی ملیۆنان خەڵکیان لەسەرە و ناکرێت ڕەفتاری ناشایستە و بەرنامەی بێ ناوەڕۆک بڵاوبکەنەوە.

لێرەدا دەمەوێ نموونەیەک بەوە بێنمەوە زۆربەمان فلیمی سینەمایی تایتانیکمان بینیووە. لەم فیلمەدا دەرهێنەر تەواو تیشکی خستە سەر کارێکتەرێک كەسەرکێش و دز بوو بەڵام کردی بە پاڵەوان لە فیلمەکەدا . لە کاتی نقووم بوونی كەشتیەكەدا بینەر بە ئاواتی دەرباز بوونی ئەو كوڕەوە بوون سەرەڕای هەموو هەڵەكانی ،بەڵام كەس خەمی ئەو هەموو ئافرەت و منداڵانەی نەبوو كە لە ناو گەشتەکەدا بوون.
میدیا وامان لێ ئەکات بەم شێوەیە کێی بووێت دەیکات بە پاڵەوان.

هەموو ماڵێک و ژن و مێردێک کێشەیان دەبێت و هەبووە.
وەك بارام بەگ ئەڵێ:-
ئەگەر ژن و مێرد لە هەموو شتێک کۆکبن دڵنیابە لە شتێکدا ناکۆکن یەکێکیان سەرمایەتی ئەوی تر گەرمایەتی.

هەموو کێشەیەک هی ئەوە نیە بهێنرێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان، یان لە کاتی خوێندنەوەی هەواڵەکان هەندێ شت هەیە جێگایی گاڵتە و گەپ و تەنز نیە، بەکارهێنانی هەندێ ووشەی بازاڕی وایی کردووە لای منداڵان و هەرزەکاران دووبارە بکرێتەوە و بەیەکتری بڵێن، ئەمە لە ڕووی خووڕەوشت و ئەدەبەوە دوورە و کاریگەری نەرێنی ئەکاتە سەر سایکۆلۆژی منداڵ و هەرزەکاران.

هێشتا ئەم نیشتمانە چەندەها کێشەی ماف و ئازادیی خاک و نەتەوەی هەیە.
ئەم نیشتمانە هێشتا هەزاران ڕۆڵەی لەژێرخاکدایە و بێ سەرو شوێنن و هەموو شتێكیان نادیارە.
ئایا چەند بەرنامە پێشکەش کرا لەسەر ئەو ئەنفالە بێنازانەی تا ئێستا لە پزیشکی دادوەری شاری بەغدان؟

هەزاران کێشەی تر هەیە لەم نیشتمان و کۆمەڵگەیەدا دەكرێت ڕۆژانە باسی بکەن کە کاریگەری لەسەر ژیانی هەمووان هەیە، نەک بچووک کردنەوەی کێشەی ئەم گەلە بە ناکۆکی ژیانی ژن و مێردێک لەسەر منداڵ بوون. دەبێت میدیا و راگەیاندن کەخۆیان بەدەسەڵاتی چوارەم دەزانن بتوانن لەئاست چاوەڕوانی خەڵک بن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.