▪ ئایا ئیشپێکردنی تەبرید بزوێنەر هیلاك و قورس دەکات ؟

وەک لای هەمووان ئاشکرایە کاتێک لە هاویندا تەبریدی ئۆتۆمبیلەکانمان کارپیدەکەین ڕاستەوخۆ هەست بەوە دەکەین کە ئۆتۆمبیلەکە قورس دەبێت، هەندێکجار دەنگی دیلکۆ دێت یاخود بەتایبەت لە ئوتومبیلە بچووکەکاندا و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارە.

١-کۆمپرێسەری تەبرید، لەسەر مەکینەی ئوتومبیلەکەیە و لەسەر قایشی دینەمۆ پێدەڵین بازاڕییەکەی و کاتێک تەبریدی سەیارەکە هەڵدەکەیت ڕاستەوخۆ مەکینەی ئوتومبیلەکە بەهەمان ئەو هێزەی تایەکانی پێدەجوڵێنێت پێویستیە کۆمپرێسەرەکەش بجوڵێنێت، بۆیە لە هێزی تایەکان کەمدەبێەتەوە و وا هەست دەکەیت کە ئوتومبیلەکە خاوتر دەڕوات.

چەند ڕێنماییەکی گرنگ:-

١.ئوتومبیلە بچووکەکان زیاتر ئەم کێشیەیان هەیە بەتایبەت ئەوانەی مەکینەیان ١.٣ بۆ ١.٨ .

٢.کاتێک هەستتان کرد بەنزینی سەیارەکانتان باش نییە و دیلکۆ لێدەدات باشترە تەبرید زۆر بەکەمی بەکاربهێنن هەتا ئەوکاتەی بەنزینە خراپەکە کۆتایی دێت.

٣.کاتێک تەبرید هەڵدەکەیت ئۆتومبیل پێویستی بەبەنزینی زیاترە، چونکە بۆئەوەی هێزی سوڕانەوەی کرانک شەفت بە جێگیری بمێنێتەوە پێویستی بەوەیە هێزێکی زیاتر بدات بە قایشی تایم کێس و بەمەش بەنزینی زیاتری دەوێت.

٤.کارکردنی تەبرید لەڕێگای خێرادا لەوپەڕی چوستیەکەیا دەبێت.

٥.لەکاتی سەرکەوتن بەهەورازدا باشترە تەبرید بکوژێندرێتەوە بۆئەو ئوتومبیلانەی مەکینەیان ١.٣ بۆ ١.٨، تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئوتومبیل لانسی خۆی وەرگرتبێت.

٦.لەکاتی کارکردنی تەبرید نابێت گوشاری زۆر بخەیتە سەر مەکینە لەڕێگای زەختی بەنزینەوە، چونکە لەوانەیە زیان بە مەکینە بگەیەنێت بەتایبەت لە کاتی بەنزینی خراپ لەناو ئۆتومبیلدا.

٧.هەڵکردنی تەبرید بەڕیژەی ١٣٪ تا ٢٠٪ توانای مەکینە کەم دەکاتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.