▪عێراق دەیەوێ دووبارە ئەنفالێکی تر بە سەر کوردا زیندوو بکاتەوە بەلام بە ڤێرجن و ئەبدێتی نوێ

هشیار شکاک خورشید

هەر کاتێک لاپەرەکانی مێژووی گەلی کورد دەخۆێنیتەوە ، ئەو کات بۆت دەردەکەوێت کە ئەم گەلە چەندە ئازار و مەینەتی کێشاوە تاوەکۆ گەشتووتە ئەم رۆژە، لەم لاپەرانەدا بە زەقی درکی پێ دەکرێت ، کە دۆژمنان چەندە درندە و بێ ویژدانانە کەوتنە گیانی ئەم گەلە ، بۆ ئەوەی ئازادی و سەربەخۆی لێ زەوت بکەن و بکەنە ژێر دەستەی خۆیان ، بۆیەش هەرچی کاری بەدەر لە مرۆڤایەتی و ئیسلامەتی هەیە دەرحەق بەم گەلە کردووە ، ئامانجیش لەم کارانە قرکردن و نەهێلانی ئەم گەلە بووە ، لە کاتێکدا ئەم گەلە جگە لە داواکردنی مافی خۆی نەبووتە جێگای مەترسی و زیان بۆ هیچ نەتەوە و ولاتێکی غەیرە خۆی ، بەلام زۆر لە ولاتانی دەرووبەر ئەم گەلەیان بە مەترسی بۆ سەر خۆیان زانیووە بە تایبەتیش عێراق بۆیەش ئێستا بەردەوام عەقلییەتی رژێمی پێشوو بەرامبەر ئەم گەلە پەیرەو دەکات ، لە جیاتی ئەوەی رابردووی ولاتی خۆیان بکەنە سەربوردە بۆ ئێستا و داهاتووی خۆیان ، تاوەکۆ بەو دەردەی رژێمی پێشوویان نەچن ، کەچی بە پێچەوانەوە دەیانەوێ هەمان کارەساتی ئەنفال بە سەر ئەم گەلەدا زیندوو بکەنەوە ، بەلام بە ڤێرجن و ئەبدێتی نوێ و پێیان وابووە کە دەتوانن ئەم گەلە لە ژێر ترس و هەرەشە و گۆشار بە چۆکدا بدەن و کۆتاییان پێ بێن ، بەلام نازانن کورد بەم جۆرە کارانە زیاتر هۆشیار و داکۆکیکارتر دەبن لە سەر ماف و پیرۆزیەکانی خۆیان ، ئەمروکەش ئەوەی جێگای مخابنییە هەرێمی کوردستان رۆژانە باجی کار و پلانگێری هەندێک لە کەس و لایەنی ناوخۆی خۆفرۆش دەدات ، کە بە فیتە و پالپشتی ولاتانی دەورووبەری دۆژمن بەردەوام لە پیرۆزیەکانی ئەم گەلە دەدەن و دەیانەوێ ئەم هەرێمە کە بە جەرگ سوتانی هەزاران دایک و باوک و سەدان کارەساتی جەرگ بری وەک ئەنفال دروست بووە بەرەو هەلدێران ببەن و بۆ ئەوەی حەزە گلاوەکانی خۆیان لە لایەنێکی گەورەی کوردستان برێژن ، کە لە مێژووی دروست بوونیەوە هەتاوەکۆ ئەمروو خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی کردووە تاوەکۆ جارێکی دیکە رووداوی جەرگ بری وەک ئەنفال و کیمیاباران و ئاوارەیی بەرۆکی ئەم گەلە نەگرێتەوە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.