▪ بە ئەنفال ویستیان ناسنامەمان بسڕنەوە

نجەمەدین محەمەد قەراجی

ئەنفال ئەو برینە ساڕێژ نەبوەی کە داخی نەنابێ بە دڵی هەموو کوردێک داو، برینی نەخستبێتە سەر ڕوحی گشت تاکێکی کوردیەوە، ئەگەر کەمێک وردبینەوە دەبینین دوژمنانی گەلەکەمان چۆن سود لە ئاسمان و ڕێسمانیش دەبینن، بۆ لەناوبردن و قڕکردنی گەلەکەمان وەک ئەنفال کە لە ئایەتێکی قورئانەوە هاتوە، ڕەوای بە دوژمن دەدات قڕمان بکەن و سەروەت و کەلتورو ناسنامەشمان فەرهەنگمان تاڵان و ئەتک بکەن، بسڕنەوە دە سەیر بکە ئەم هەموو تاوانەی کە کراوە بەرامبەرمان، بەڵام پاش ئەوەی ڕژێمی بە عس نائومێدبوو لە گەلی کورد کە نە بە عەرب کردن بە عسکردن و گرتن ڕاوەدونان، کورد وازلە بزووتنەوەی مافخوراوی خۆی ناهێنێت هەر بۆیە شاڵاوی ئەنفالی دەست پێ کرد، بە پشت بەستن بە چەک و جبەخانەی زۆری سەردەم دژ بە خەڵکی سڤیل دەست پێ کرد،
لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق سوپای عێراق دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا لەسەرانسەری عێراق و کوردستان بە تایبەتی سنوورەكانی ئێران، سوپای بەعس دەستپێكی كۆمەڵكوژییەكەی لەو كوردانە دەست پێ كرد، كە شیعە مەزهەب بوون و پێیان دەگوترا كوردی فەیلی، دوای ئەمە لە مانگی حەوت ساڵی 1983 لە کۆمەڵگای زۆرە ملێکان هەشت هەزار بارزانیان بێ سەرو شوێن کرد، بەم شێوەیە ڕژێمی عێراقی لەناوچوو بۆ سەرکووت کردنی شوناسی نەتەوەی کورد، دەستی بە پرۆسەی ئەنفال کرد کە بەهە شت قۆناغ گوزەری کرد، کە بووە هۆی لەناو بردنی باغ و بیستانەکان و بردنی سەروەت و مەڕو ماڵاتی جوتیارەکان، و پرۆسەی ئەنفال بەفەرمانی( سەدام حسینی) گۆڕ بەگۆڕ و بەسەر پەرشتی (علی حسن مجید) ئەنجام درا هەرلەو پرۆسەیەدا سوپای عێراق، لەلایە (علی حسن مجید) دەس کراوە بوون بە تۆباران کردنی، ئەوشوێنانەی ناویان نابوو ناوچە قە دەغە کراوەکان، هەر بە بڕیاری سەر پەرشتیاری پرۆسەکە، ئەو شتومەک و سامانانە لە گوندەکان دەکەوێتە بەردەست ئەنفالچیەکان، وەک دیاری جاشەکان وەریان دەگرت ، دوا قۆناغی ئەنفال لە بادیینان کۆتای هات بە پێی دوا زانیاری ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان 182 هەزار خەڵکی سڤیل،
بوونەتە قوربانی سیاستە بۆگەنە شۆڤینەکانی ڕژیمی بەعسی، لەناو چوو نزیکەی پێنج هەزار گوندیش، خاپور کران هەزاران درود بۆ گیانی پاکی شەهیدو ئەنفال کراوان نەفرەت لە دوژمنانی گەلی کورد،

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.