▪ موبایلێن ئایفۆن 15 دێ ژماره‌یه‌كا گوهۆڕینان تێدا هه‌بن

ڕۆژنامەی بەریتانی “دەیلی مەیڵ” ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای “ئەپڵ” لە 12یان 13 ئەیلول لە چالاکی ساڵانەی کۆمپانیاکەی لە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کوپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا Iphone 15  ڕابگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت مۆبایلە نوێیەکە تا 22 ئەیلول لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت.

پێشبینی دەکرێت “ئەپڵ” لە چالاکییە چاوەڕوانکراوەکەدا زنجیرەیەک مۆبایل نمایش بکات، کە بریتین لە:

ئایفۆن 15

ئایفۆن 15 پڵەس

ئایفۆن 15 پرۆ

ئایفۆن 15 پرۆ ماکس

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆمپانیای “ئەپڵ” بڕیاری داوە ناوی مۆبایلی “ئایفۆن 15 پرۆ ماکس” بگۆڕێت بۆ “ئایفۆن ئەلترا”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.