▪ ( كما تدين تدان )
بە کوردی خۆمان چ شتێک بچینی ھەر ٸەوشتە دەدوریەوە

غەیدا بێرۆخی

( كما تدين تدان )
بە کوردی خۆمان چ شتێک بچینی ھەر ٸەوشتە دەدوریەوە, مرۆڤ زۆر جار لەژیان دا ھەندێک ھەڵسوکەوت ٸەنجام دەدات بەبێ ٸەوەی بیر لە دەرٸەنجامی بکاتەوە بەتایبەت کەسێک کە خاوەن دەسەڵات بێت زۆر بێ منەتانە ھەڵسوکەوت دەکات گوایە کە پێویستی بەھیچ کەسێک نیە و لەھیچ شتێک و کەسێک ناترسێت , ٸەمە راستە لە وانەیە کە کەسمان پێویستیمان بە ٸەوی تر نەبێت بەڵام ٸەمە بەو مانایە ناھێت کە حیساب بۆ بەرامبەر نەکەین و مرۆڤایەتیمان لەبیر چێت ٸێمەی مرۆڤ زۆر لاوازین بەرامبەر ٸیرادەی خوای گەورە زۆر جار لەوانەیە لەبیرمان بچێت کە سیفاتی خودای گەورە ( العدل _ عادل , المنتقم ,الحسیب)ە واتە خودای تەعالە دادپەروەرە , تۆلەکەرەوەیە , حیساب بۆ ھەموو شتێک دەکات , ٸەو شتەی ٸێمە ھەر بیرمان بۆ ناچێت و بەکەمی دەزانین لای ٸەو گەورەیە, ٸینجا بریندار کردن و شکاندنی مرۆڤیک بەوشەیەک بێت یاخود بێ رێزیەک بێت یاخود ٸازار دانی گیانلەبەرێک بێت ٸەمانە ھەمووی لای خودای گەورە وەڵام دەدرێنەوە چی بکەین ٸەو شتەمان بەرامبەر دەکرێتەوە واتە ٸەوەی ٸەو ٸەمرۆکە چاندومانە بەیانی بەرەکەی دەخۆین , بۆ نموونە باش بوون لەگەڵ دایک و باوک ٸەو قەردەیە کە لە دنیادا وەری دەگرینەوە باش بین یاخود خراپ بین لەگەڵ ٸەوان مناڵەکانمان لەگەڵ ٸێمە بە ھەمان شێوە دەبن لەکاتێک دا کە باش بوون لەگەڵ ٸەوان دا وەزیفەیە ھەروەک خودای گەورە دەفەرموێت (وبالوالدين احسانآ ) , تەنانەت ٸێمەی مرۆڤ پێویستە لەگەڵ گیانلەبەرانیش دا بە بەزەیی بین چونکە ٸەوانیش دروست کراوی خودان و لەسەر ٸەوانیش حیسابمان لەگەڵ دەکرێت , چاکە وون نابێت وگونەح وتاوان لەبیرناکرێت ٸەگەر چی کاتێکی زۆریشی بەسەر دا بچێت خودای گەورە زیندوە ولای ٸەو وون نابێت . ٸەگەر ٸەمرۆکە بەھێزی بەیانی لاوازی چاکە بکە تاکو بەیانی ٸەو چاکەیە ببێتە ھێز بۆت, چونکە دونیا تۆپێکی سوراوە رۆژێک لێرەیە رۆژێک لەوێ ,ٸێمەی بەنی ٸادەم ٸەم دونیایە نابێت بە لارێیمان دا ببات, ژیان سێ قۆناغە قۆناغی لاواز کاتێک تۆ مناڵی, قۆناغی بەھێز کاتێک گەنجی, جارێکی تر دەگەرێنەوە بۆ قۆناغی لاوازی کە پیر بوونە٫ چیمان پێی خۆشە بۆ خۆمان دەبێت بەو شێوەیە ھەڵسوکەوت بکەین کە حەز دەکەین بەھەمان شێوە ھەڵسوکەوتمان لەگەڵ بکرێت یاسای ژیان وخودا رێگە بەوە نادات کە خرابە بکەین و باشەمان بێتەوە رێگا بەڵکو بە پێچەوانەوە بۆ نموونە جوتیارێک فاسۆلیا دەچێنێت ناکرێت بەرھەمێکی تر بدورێتەوە بەڵکو ٸەوەی چاندویەتی بەرەکەی بەھەمان شێوە دەبێت بەھەمان شێوەی چاکە و خەراپە ٸەمە یاسای گەردونە و ناگۆرێت, بۆیە پێویستە زۆر ٸاگاداری کردەوەو ھەڵسوکەوتمان بین شتێکی وا نەکەین کەکەسی بەرامبەر بشکێنین یاخود بەو وشەیەک برینداری بکەین دڵی بێشینین کورد گوتەنی ( ساخ دبن شونا خەنجەرا لێ ساخ نابن شونا خەبەرا ) واتە شوێنی خەنجەرێک سارێژ دەبێت کەبەرجەستەمان کەوتووە بەڵام شوێنی وتەیەکی ناخوش و لە دڵا گران سارێژ نابێت,
پێویستە کەسێک بین لێبوردە و خاکی بین چونکە ٸێمە مرۆڤین لە خاک دروست کراوین کەسمان لە ٸەوی ترمان باشتر نیە مەگەر بە رادەی لەخودا ترسی نەبێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.