▪ پێشمەرگە و پەروەردەی هزری نەتەوەیی


فاروق شێخ عوسمان محمد ئەمین بەگی جاف


زۆر بیرم کردەوە کە چی بنووسم بۆ سەر پەیڤی کاروانی ئەم نەبەردی و مێژووە پڕ سەروەرییە، مێژوویەك کە ساتەکانی لەبەردەم جەور و ستەم، چرکەکانی بوونەتە ئەو دڵۆپە خوێنانەی کە لە جەستەی خەڵکێکەوە دەتکێ کە زۆربەیان دوای دەست درێژی تفەنگەکانی سەربازەکانی عروبە ئاوێتەی بیابان بوون.. بۆیە بڕیارمدا دیمەنێکی پڕ لە هەست و سۆزی برینداریم کە هەرگیز ساڕێژ نابێ بخەمە بەردەم ئێوەی بەرێز، بەردەم نەوەکانی داهاتوو تاکوو ئاشنا بن بە ڕابردووی زێد و دۆستەکانیان کە هەندێك لەو خەڵکە دڵسۆزانەی خزمەتی پێشمەرگەو شۆڕشیان دەکرد هێشتا دەڵێن وا دێنەوە و دەیانبینینەوە . من و سەدەها مرۆڤی تر کە بەشێك لە ژیانمان بەم کارەساتانەدا تێپەڕیوە، کە باسی دەکەین، ئەوە ناگەیەنێ کە ئێمە ئاشقی کوشتن و مردن و کاولکارین، ئێمە زەبری هەمەلایەنەی دەروونی کردووینیەتە بەشێك لە خۆی، ئێمە ژیانمان هێندە زۆرانی لەگەڵ مەرگ کردووە، مەترسی بووەتە شتێکی بێتام و نەبینراو، زۆرجار کە لەگەڵ هاوسەنگەرانم یەکتر دەبینینەوە دوای ئەو هەموو ساڵە، بە خۆمان دەڵێین مردووە زیندووەکان، من خۆم تاماوەیەکی زۆر فرمێسك ڕشتنم لەبیرچوبووەوە.ئێمە، دنیای ڕابردوو، پتر مانای ژیانمان لە ئەمرۆ دەداتێ، ژیانێك کە ماتریاڵ و سامان تامێکمان پێ نا بەخشن، ئێمە بەگشتی خاك و قوربانیەکانی ئەنفال بەهی خۆمان دەزانین. ئێمە ئەوانین و ئەوان ئێمەن. ئێمە هاوڕێی تریفە و زۆزانین، تاشەبەرد خانەمانە و ئاسمانی پڕ ئەستێرە سۆمای چاوەکانمانە. خەندە و گریەی منداڵی
دەوارەکان ئاوازی وشەکانی ڕۆژانمانن، قڕیوەی ئەڤینی کیژانی گوندەکانم ڕەمز و تاجی ئاڵتوونی سەرمانن .
ئەمانە هەموو هۆی پاکی مانەوەمانە سەرچاوەی بیر و بڕوامانە .
ئەمڕۆ کورتەیەک لە ژیانی هاوسەنگەری دێرینی شۆڕشی ئەیلولی مەزن ۰ هەڤاڵ (( فاروق شيخ عسمان محمد امین بەگی جاف )) ۰
لە یەکیەتی قوتابیانی کرکوک لە ناوەندی کاوە لە شارەکەی دڵی کوردستان کە ئەوکات مستەفا وەیس بەڕێوبەری قوتابخانەکە بوو ۰ کاک فاروق سیکرتیری یەکێتی قوتابیان بوو تا سالی ۱۹ــ٧٠ وە هەروا لە شانە چەکدارەکانی ناوشار سەرۆک شانە بوو ۰ بەرپرسیان ئەوکات محمد عزیز چاوشین بوو خەڵکی ئاکرێ بوو ۰ لە دوای ئەوەی شانە چەکدارەکەیان ئاشکرا بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئەوکاتەوە ئەوە بوو هەموو قوتابی بوون توانیان هەڵبێن و ڕزگاریان بێت خۆیان دەرباز بکەن بۆ شاری قەلادزێ ۰ لەوێ ڕەوانە کران بۆ بێگەلاس لە دیوی سەردەشت هەموویان لە ئێرانەوە گەڕانەوە بۆ بارەگای بارزانی لە ئازادی ٣ مانگ خولی تۆپخانەی شۆڕشیان بینی لەم خولە تەواو بوون بە فەرمانی جەنابی بارزانی نەمر ئەم قوتابیانە پلەی سەربازیان پێ بەخشرا وکران بە مولازمی یەک و کاک فاروق عوسمان کرا بە ئامر مەفرەزە و ئەوکات ئامری دەورەکان مقدم علی بوو عەرەب بوو موقەدەمی سەربازی ئەوکاتەی عراقی کۆن بوو وە ڕائید لطیف ی تەجنیدی سلێمانی مساعید بوو ۰

“ئێمە بەگشتی خاك و قوربانیەکانی ئەنفال بەهی خۆمان دەزانین”


کاک فاروق رەوانەی گەروو بێشێ و گەرووی هۆمەرئاغا کرا لەگەڵ ملازم محمد شوقی ڕەشید بوو بەداخەوە لەوێ لە سەر کانی گەروی هۆمەرئاغا پشووزان دەدا جێبێکی ب ١٠ ئەمریکیان پێ بوو وە هەموو دۆشکەو چەکی سووک چوبەکانیان وە جەنتاکانیان لە جێبەکەیا بوو ٤ فڕۆکە هێرشیان کردە سەریان لە جێبەکەیانی دا سووتاندی ئەو جێگایە گڕی گرت وەهەرچی فیشەکی دۆشکەی تێدابوو دەتەقیەوە لە دەوروبپشتیان ئەوەبوو لەو بۆدومانە دوانزە شەهیدی لێ کەوتەوە و دەسبەجێ لەوێ کاک فاروق بریندار دەبێ بەسەختی وە دوای گواستنەوەی تەرمی شەهیدەکان کاک فاروق ڕەوانەی شاری مهاباد کرا بۆ چارەسەرکردن دوای ماوەیەک گەرایەوە بەرەکانی جەنگ لە هەموو ئەو داستانانەی زۆزک ۰ سەرتیز ۰ گردە کەوان ۰ کۆسپی سپی ۰ ئەو کات کاک فاروق بە تۆپی ١٢٠ میلم بۆردومانی هەریر سپیلکیان دەکرد وە دوای لەگەڵ هەڤاڵ نوری حمە علی دۆشکەی ١٤ ملیم و نیومانبکە ٤ لوولە بوو لە دیوی ئێران بردیانە پێنچوێن ئەوسا عبداللە ئاغاو فتاح ئاغاو عبدولی سۆران داوایان کردبوو بۆ چاودێری فرۆکەی بەعسی دوای ئەوەی شۆڕش نەکسەی بەسەر هات کاک فاروق چوو بۆ ئێران بوو بە بەرپرسی خواردن و دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە تا ماوەی کۆتایی لەئێران و پاشان چوو بۆ وڵاتی سوید بۆ چارەسەر نەشتەرگەری گەورە بۆ پشتی بۆ کرا هەمووی بە بڕغی و پلاتین بە دار شەق رێ دەکات و لەئێستادا بەرپرسی پارتییە لە یەکێک لەو شارانەی ئەو وڵاتە . ٤٠ ساڵە لە سویدە .بە خاڵە فاروق ناسراوە ناوی نەهێنییەکەی (( بێوەی )).
نا بۆ گەندەڵی نابۆ سامان نابۆ ئافەرین .
بەڵێ بۆ ڕاستی و دادپەروەری و بیری نەتەوایەتی و کوردایەتی .

سه‌یركەن
ساڵه‌كان چۆن ڕاده‌كه‌ن
نازانن له‌سه‌رخۆ بڕۆن
سووكه‌ڵه‌ بوون لە ڕۆیشتن
پێیان درێژتر بوون
هه‌نگاوه‌كانیان گه‌وره‌تربوون
ویقاری ڕۆیشتنیان بیرچۆته‌وه‌
به‌لای ئه‌م هه‌موو سه‌وزاییانه‌دا چوون و بۆنی گوڵێكیان نه‌كرد
له‌ژێر سێبەری دارێكدا وچانێكیان نه‌دا
له‌و هه‌موو چه‌م و كانیاوه‌ ده‌موچاوێكیان نەشت
پێیان نا به‌ سه‌دان خه‌ونی خۆیاندا
ده‌یان شاره‌ مێرووله‌ی خه‌یاڵیان خاپوور كرد
تۆی وه‌ریوی چه‌ندین هیوایان له‌ژێر پێدا پلیشادەوە
سه‌یركه‌ ساڵه‌كان چه‌ند بێ باك ڕاده‌كه‌ن
تامی پیاسه‌كردنیان بیرچۆته‌وه‌
مانگه‌كانیان له‌ قومارخانه‌كاندا دۆڕاند
ڕۆژه‌كانیان خسته‌ ڕه‌هنی داهاتووه‌وه‌
كاتژمێره‌كانیان دایه‌ ده‌ست هه‌رزه‌كاره‌كان
ببینه‌ کارە مەزنەکان چه‌ند بێ ئه‌مه‌ك ون ده‌بن

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.