▪ ریفراندۆم بەرهەمی خەبات و بەرگری سەدان ساڵەی گەڵی کوردە

هشیار شکاک خورشید

ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ و پیرۆزە لە ژیانی هەر تاکێکی کورد پەروەر و نیشتیمان پەروەر کە ئەویش تێپەربوونی شەش ساڵە بە سەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ….

ریفراندۆم دەنگی حەق و زیندووی میللەتێکی ئاشتی خواز و قوربانی دەرە لە پێناو گەشتن بە ماف و دۆزی رەوای خۆیان کە ئەویش ژیان کردنە لە خاکێکی ئازاد و سەربەخۆدا .

ریفراندۆم بەرهەمی خەباتی و بەرگری سەدان ساڵەی ئەم گەڵەیە بەرامبەر ولاتانی دەورووبەر کە لە ژێر ناوی رێکەوتنی جۆراوجۆر هیچ نەما بە سەر ئەم گەڵەدا نەهێنن لە شەهیدکردن ، ئاوارە بوون ، برسیکردن ، زیندانیکردن ، هەمووش لە پێناو ئەوەی نەفی و لە ناو ببەن بەلام گەڵی کورد بە درێژایی مێژوو گیان لە سەر دەست و چەک لە سەر شان بوونە بۆ ئەوەی وەک هەموو گەلانی تر بە ئازادی و سەربەستی لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆیان هەناسەیەکی قوڵی سەربەست هەڵکێشن ..

ریفراندۆم ئەو شانازییە گەورەیە بوو کە بەر هەموو کەسێک ناکەوێت لە پێناو سەربەخۆیی گەڵ و نیشتیمانی خۆی پەنجەی مۆر بکات بە تایبەت گەر گەڵەکەی چەندین ساڵ نەرمترین شوێنی خەوتنی تاتە بەردەکان بوو بێت و خۆشترین خواردنی نانێکی رەق بێت و خۆشترین شوێنی حەوانەوەی ئەشکەوت و لە ژێر تاشە بەردەکان بێت و باشترین چەکیشی بەرنوویەک بێت .

وە ئەو کەس و لایانەی کە دەنگی بەم مافە رەوایە نەداوە ئێمە پێیان دەلێین ئێوە ناحەقیتان نییە کە دەنگی پێنەدەن لە بەر ئەوەی رۆژێک فیشەکێکتان بۆ بەرگری لە خاک و نیشتیمان نە تەقاندووە و شەوێک لە ژیانتان نەبووە کە بە زکێکی برسی و سەرینێکی رەق بخەون بەلکۆ ئەوەی بنیبێتان شوێنی گەرم و خواردنێکی خۆش و گیرفان پری بووە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.