▪ ڕیفراندۆم شانازی کوردان

غەیدا بێڕۆخی – مامۆستای زانکۆ:

شەش ساڵ بەر لە ئێستا، له 25ی ئەیلوولی 2017 گەلی کوردستان تێکڕا دەنگیاندا بە جیابوونەوە لە عێراق و داوایی سەربەخۆی کوردستانیان کرد، ھەموو ساڵێک ئەم یادە پڕ شکۆیە بەشانازیەوە دەکرێتەوە، ریفراندۆم بڕیارێک بوو بەسەرکردایەتی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا .
سەرۆک و مەرجەعی باڵایی کوردان، کاتێک ھەستی بەپیلانی داگیرکەران و ناحەزانی دۆزی ڕەوای کورد کرد، بەئەرکی خۆی هەڵسا، بەھاوبەشی لەگەڵ زۆرینەی پارتە سیاسیەکانی کوردستان بریاری ریفراندۆمیاندا، ھەر لەسەرەتاوە ناحەز و خۆفرۆشانی کورد و کوردستان مەرامی خۆیان پێ نەشاردرایەوە، بەکۆمەڵێک بیانوی جۆراوجۆر دژایەتی ٸەم بڕیارە مێژوویان کرد .
گەلی ستەم لێکرا و مافخوراوی کورد لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا بە دوژمن و ناحەزانیان ڕاگەیاند، کە سەربەخۆیی مافێکی سەرەتایی خۆمانە بەبەڵێ بۆ ھەموو جیھانیان سەلماند، ئێمە میللەتێکی خاوەن ئیڕادەین، چەندین ساڵە بەچەک و بەخوێنی شەھیدان داوایی مافەکانی خۆمان کردووە، بەڵام ئەمرۆ بەبەڵی بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم درێژە بەخەباتی چەندساڵە دەدەین، ئەنجام دانی ریفراندۆم سەرکەوتوو بوو زۆرینەی گەلی کورد ڕژایە سەر سندوقەکانی دەنگ دان و داوای سەربەخۆیان کرد.
بەداخەوە خاین و خۆفرۆشان لە 16 ی ئۆکتۆبەر بوونە بەربەست لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان و بەشێکی خاکی کوردستانیان فرۆشت، ئەگەر چی سەربەخۆیی بەھۆی پیلانی دوژمنان دواکەوت، بەڵام وەکو تاپۆ لەگیرفانی ھەر تاکێکی کورد کە پیشانی ھەموو جیھانی دا ئێمە دەمانەوێت بە ئازادی لەسەر خاکی خۆمان بژین”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.