▪ بەرەی نەخێری ریفراندۆم خولانەوە لەبازنەی کۆیلایەتیدا ..

گەرمیان سەلاحە دین

موچە ماف و بژێوی ژیان و بەردەوامی لە خزمەتکردنە لە بوارە جیاوازەکانی ژیاری و ئیداری و ئابووری و فێرکردن و پەروردە و تەندرووستی تاکو بە بەرگری سەربازی دەگات .
لە موزایەدەکردن بەم قوتەی خەڵکەوە هەندێک لایەن و حزبی ئایدیاکۆیلە بۆ داگیر کەرانی کوردستان نەڕە نەڕی ڕاگەیاندنی جەواشەو بەچەی ئیرهابی فکری 60.000 واژوویان کردۆتە دەستکەوتێکی مەزن کە پێشکەش بە عەرابەکانیان و داگیرکەرانی کوردستان دەکەن …

موچە خۆر و هاوڵاتیانی کوردستان مافیان لەژمارەی 60.000 زۆرە و رێژەی نەدیارە لایان بۆیە شۆک بوونی ناوێت ئەو ڕێژەیە رێک ڕێژەی دەنگدەری شکست خواردووی نەخێرە بۆ ریفراندوم کە رێژەی کەمەریشە . تا ڕوونتر بیت بەداتای تەواوی موچە خۆرانی کوردستان کەبریتیە لە 1.255.273 لەم ژمارەیە ئەو 60 هەزارە بیکەی بەرێژە دەکاتە %2.1 موچەخۆران .. ڕێک بەرەی نەخێر بۆ دەردەچێت …

ئەوەش شکستخواردووی دژە سربەخۆی کوردستانن لە بازنەی ڕقی خۆیاندا دەخولێنەوە و سەرکەوتوو نابن …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.