نەفرەت لەجەنگ ..

ئەمیرە ئەنوەر

جەنگ ( بە عەرەبی: حرب، بە ئینگلیزی: War)، بریتییە لە ڕووبەڕووبونەوەیەکی چەکداری لە نێوان دوو لایەن یان زیاتر لەسەر بابەتێک، ئامانج لێی دەستکەوتنی ئامانجێک یان دووبارە ڕێکخستنەوەی جوگرافیای سیاسی ناوچەیەکە، دەکرێت وشەی جەنگ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دیکەش بەکاربێت کە چەکداری نەبێت وەک جەنگی پلەبەندی یان جەنگی ئابووری.

جەنگ وەک داگیرکاری و کوشتن و کۆمەڵکوژی دانانرێت بەهۆی هۆکاری سروشتی بەرپابوونی جەنگەکەوە کە زۆرجار کوشتنەکە بەهۆی کاردانەوەیە.

چەندین جۆری جەنگیش هەیە وەک جەنگی دوو وڵات یان جەنگی ناوخۆ کە لە نێو یەک وڵاتدا ڕوودەدات، یان جەنگی وەکالەت کە بریتییە لەوەی دوو لایەن لەجێی ئەوەی خۆیان شەڕ بکەن وڵاتانی دیکە یان لایەنانی دیکە بە شەڕ دەدەن و خۆیان یارمەتییدان دەدەن.وەک
ئێستا ئیران والەساحەکە یە خەڵکی سڤیلی فەلەستین بونەتە قوربانی گروپێکی توندڕەوی وەک حەماس
بە شێوەیەکی ڕێکوپێک جەنگ بە مرۆڤ دەکرێت کە چەندین جۆر چەکیان پێیە بەپێی ئەو توانایەی لایەنەکان هەیانە، کە دەکرێت لە چەکی زۆر سووکەوە بێت هەتاوەکوو چەکی ئەتۆمی وەک ئەوەی لە ١٩٤٥ ڕوویدا، ئەو کەسانەی دەنێردرێن بۆ جەنگ لە کڵێشەیەکی سەربازی کۆدەکرێنەوە کە گەورەترین یەکەی سەربازی وڵاتە و پێی دەوترێت سوپا، ئەویش لە چەندین یەکەی بچووکتر پێکدێت، زۆرینەی سوپاکانیش خاوەنی هەریەک لە هێزەکانی پیادە، هێزەکانی ئاسمانی، هێزەکانی دەریایین، هەر جەنگێکیش لە چەندین شەڕ پێکدێت کە پێکەوە دەبنە جەنگێکی تەواو و لە چەندین ناوچەی جوگرافی جیاواز ڕوودەدەن بە چەندین کەشوهەوای جیاوازەوە
جەنگی ئیسڕائیل و فەلەستین
جەنگی ئیراق ئیران
ئیراق ئەمریکا
نەفرەت لەجەنگ

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.