▪ ڕۆڵی ئەگەری ڕووسیا لە شەڕی غەززەدا چییە؟

✍️ ئاشور علی

پێشهاتەکانی دوو ساڵی ڕابردوو جارێکی دیکە دەریخست کە پەیوەندی نێوان حکومەتەکان لەسەر بنەمای شەڕ و پەیمان شکاندن دامەزراوە. ڕوودانی شەڕی دڕندانە لە ئۆکرانیا تا باشووری قەوقاز و پاشان غەززە، دەرکەوتنێکی ڕوونی بێمانایی ئایدیالیزمە شیعرییەکانە سەبارەت بە ئاشتی و ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەقامگیرییەکەیدا. بۆیە هەر وڵاتێک پشت بە چەکەکانی نەبەستێت، چارەنووسی خۆی لە دەستی بەختەوە جێهێشتووە و ڕووبەڕووی چارەنووسێکی وەک ئەرمینیا و ئۆکرانیا دەبێتەوە. لە پەیوەندی نێوان وڵاتاندا ئەو پرەنسیپە لەسەر بنەمای پەیمان شکاندن و خوێنڕشتن دامەزراوە. بۆیە ئێمە هیچ شتێکمان نییە بەناوی “ئاشتی” لە وڵاتدا، چونکە حکومەتەکان یان لە شەڕدان یان خۆیان بۆ شەڕێکی نوێ یان خۆیان ئامادە دەکەن بەرامبەر هێرشی داهاتوو. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، دروستبوونی فێرکارییەکانی ماکیاڤێلی سەبارەت بە “شەڕ و ئاشتی” زیاتر دەردەکەوێت، هەروەها تێنەگەیشتنێکی ورد لە سروشتی لۆژیکی پەیوەندییەکانی دەسەڵات و پەیوەندیی هێزەکان، کە جەوهەری “واقیعی کاریگەر” دەتوانێت مانەوەی هەر حکومەتێک بخاتە بەردەم “بای ژەهراویێەکان”، یان بیکاتە یارییەک لە دەستی زلهێزەکانی تردا. بۆیە باشترە حکومەت پشت بە چەکی خۆی ببەستێت لەبری ئەوەی بە هیوای بەکارهێنانی چەکی ئەوانی تر بێت، جا ناتۆ بێت، ڕێکخراوی ئاسایشی بەکۆمەڵ بێت یان هەر یەکێتییەکی تری فرانتاسیۆنال.

ساول بێرنارد کۆهین لە کتێبی “جیۆپۆلەتیکی سیستەمی جیهانی”دا ئاماژەی بەو ڕاستییە کردووە کە ڕووداوە جیۆپۆلەتیکییە گرنگەکان لەژێر کاریگەری ڕووداوە ماکرۆ جیۆستراتیژییەکان ڕوودەدەن. کۆهین بە دابەشکردنی جیهان بۆ چەند ناوچەیەکی جیۆستراتیژی و پاشان دابەشکردنی میکانیزمە ناوخۆییەکانی ئەم ماکرۆ دۆمەینانە بەسەر لقە جیۆپۆلەتیکییە بچووکەکاندا، نیشانیدا کە هەموو ڕووداوێک لە لقە لاوەکییەکان لە ژێر کاریگەری دۆمەینی ماکرۆ جیۆستراتیژیدایە. بۆ نموونە “کەنداوی فارس” یەکێکە لە لقە سەرەکییەکانی جیۆپۆلەتیکی زەریای هیندیە و دەکرێ گۆڕانکارییەکانی لەم ناوچەیە جیۆستراتیژییە پێناسە بکرێت.

گۆڕانی جیۆستراتیژی جۆرێکە لە کرداری هێزەکان کە توانای کاریگەری لەسەر بەشێکی گەورەی جیهان هەیە لە ڕووی ئاسایش و ئابووری و وزە و سیاسەتەوە و سەرنجی سەرەکی زلهێزە سەرەکییەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

شەڕی ئۆکرانیا کە بە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئەم وڵاتە دەستی پێکرد، ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە و بە گۆڕانکاری جیۆستراتیژی دادەنرا. ئەم پێشهاتە ڕوسیای کردە “گەمارۆدراوترین دەوڵەت لە جیهاندا” و چەندین ململانێی لەگەڵ ئەم وڵاتە وروژاند. نزیکەی دوو ساڵە سەرنجی ڕای گشتی جیهان لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا چڕ بووەتەوە و فشارێکی زۆری خستۆتە سەر مۆسکۆ. لەگەڵ هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەرەیەکی فراوان لە دژی مۆسکۆ کرایەوە، کە لە مێژووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بێوێنە بوو.

درێژبوونەوەی ئەم شەڕە بۆ هۆی ماندووبۆنی ڕووسیا و هێزەکی زۆر لەم وڵاتە وەردەگریت و لە لایەکی ترەوە دەرگای گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکانی تردا کردەوە. لەوانە باشووری قەوقاز کە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت بووەتە هەرێمەكى هەستیار و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە سەرەتای نەزمی دوو جەمسەرییەوە گۆڕەپانی سەرەکی ململانێ و ململانێی جیۆپۆلەتیکی بووە. دوابەدوای پێشهاتەکانی ئۆکرانیا بینیمان کە هەردوو ناوچەکانی قەفقازی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاهیدی بێ وێنەترین ڕووداوی جیۆپۆلەتیکی بوون لە نیو سەدەی ڕابردوودا.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا وروژاندنی ئەم کێشانە بە دوو شێوە مومکین بوو: یەکەم، بەهۆی خەرجکردنی بڕێکی زۆر لە وزەی ڕووسیا بۆ پرسی ئۆکرانیا (وەک ئەزموونی داگیرکردنی ئەفغانستان لە کۆتاییەکانی یەکێتی سۆڤیەت)، مۆسکۆ سەرنجی لەسەر ناوچە جیۆپۆلیتیکییەکانی دیکە کەم بووەوە، و پرسی ئۆکرانیا زۆری نەخایاند بوو بە نیشاندەری سەرەکی حوکمدان و بڕیاردانی پوتین سەبارەت بە “باشە و خراپ” لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

دووەم: زیادبوونی ناڕەزایی و دوژمنایەتی بەرامبەر بە ڕووسیا لەلایەن ئەکتەرەکانی دیکەوە لەسەر شەڕی ئۆکرانیا. دوای دەستپێکردنی ئەم شەڕە، پرسی ئۆکرانیا بوو بە کۆدێکی جیۆپۆلەتیکی گرنگ بۆ سەرۆکی وڵاتانی دیکەی دژبەر لەگەڵ ڕووسیا و هەر پەیامێکی ناڕەزایی لە سیاسەتەکانی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکرانیاوە دەگوازرایەوە. یەکەم قوربانی ئەم دیاردەیە ئەرمینیا بوو. بوونی پاشینیان لە ساڵی 2016ەوە لە دەسەڵاتدا، ئەوەندە بۆ ڕووسیا بە ئازار بووە کە ولامی بەشێک لە سیاسەتەکانی لە شەڕی 2020 لە مۆسکۆوە وەرگرتووە. دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی پەشینان کە بە شیوەیەک روی لە روژئاواکردبوو نەک روسیا، ئەلێکساندەر دوگین لەساڵی 2016 سەفەری بۆ شاڕی ئاغدەم کرد و بەشداری لە کۆنفرانسێکی حکومیدا کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە کێشەی قەرەباخ بە قازانجی ئازەربایجان چارەسەر بکرێت. هەمان دوگین لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا کە بیست ساڵ لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، وای گریمانە کردووە کە هاوپەیمانی نێوان ڕووسیا و ئەرمینیا دژ بە ئازەربایجان زور گرنگە هەبێت و تەنانەت نووسیویەتی کە ئازەربایجان هیچ هۆکارێکی نییە بۆ بوونی خۆی. بەڵام پێگەی ئۆراسیاییەکان لە مۆسکۆ زۆر بەخێرایی دەگۆڕێت. بەم شێوەیە دوگین لە شرۆڤەکارێکەوە کە خوازیاری لەناوچوونی ئازەربایجان بوو، گۆڕا بۆ کەسێک کە هیچ گومانێکی لە سەر بە ئازەربایجانی بۆنی قەرەباغ نەبوو.

لەم ئەزموونەدا بینیمان کە چۆن گۆڕانکارییەکی جیۆستراتیژی لە ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرامبەر پاڵنەرە پێویستەکانی گۆڕانکارییەکی سنووری-خاکی لە ناوچە لاوەکییەکانی ناوچەیەکی دیکەدا هان دا. ڕووسیا بێ بایەخ نەبوو لە سەرهەڵدانی شەڕێکی دیکە لە قەفقاز، چونکە بۆ ماوەیەک سەرنجی ڕای گشتی جیهان لەسەر لێکەوتە جیۆپۆلەتیکی و مرۆییەکانی قەرەباخ بوو. لە لایەکی دیکەوە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ باقی زلهێزە مامناوەند و بچووکەکان کە جێهێشتنی کایەی نفوزی ڕووسیا بە تایبەت لە پرسی ئۆکرانیادا ڕەنگە لێکەوتەی سەختی هەبێت.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووەم ناوچەی ناسکە کە نەتوانرا لە کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکرانیا دوور بخرێتەوە. هێشتا داتای نهێنی لەسەر پاڵنەرەکانی حەماس بۆ دەستپێکردنی شەڕ لەم کاتەدا لەبەردەستدا نییە، بەڵام مەحاڵ نییە پێشبینییەکی جیاواز بکرێت. کاتی حەماس بۆ ئەم هێرشە سەرنجڕاکێشە بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل و هەروەها پێشهاتەکانی ئۆکرانیا.

ئیتر نهێنی نییە کە دەستپێکردنی ململانێیەکی گەورە لە غەززە بە ڕوونی سوودی بۆ مۆسکۆ گەیاندووە. زانیاری هەیە کە دەریدەخات کە ڕەنگە ڕووسیا “سیستەمی Iron Dome بە ناردنی بەرنامەی زیانبەخش لە سوریاوە تێکدابێت” چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکەی حەماس. ئەگەر ئەم داتایە تەنیا “دەنگوباس” نەبێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ پاڵنەرەکانی ڕووسیا.

بەڵام بابەتەکەی ئەلێکساندەر دوگین لە یەکەم ڕۆژی هێرشی بزووتنەوەی حەماسدا نیشانەی قووڵی ناکۆکیی مۆسکۆ لەگەڵ ئۆلیگارشی جوولەکەکان و خودی ئیسرائیل لەسەر شەڕی ئۆکرانیای تێدابوو. ئەم خاڵانە ئەوە دەردەخەن کە ناکۆکییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر و ڕەنگە ڕێگەیەک بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی جوولەکەکان بۆ بەرژەوەندی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا نەدۆزراوەتەوە، هەروەها مۆسکۆش لە بڕیاری کۆتایی ئیسرائیل بۆ ناردنی هاوکاری سەربازی ئاگادار کراوەتەوە بۆ ئۆکرانیا.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، دیمیتری مێدڤێدێڤ هۆشدارییەکی جددی سەبارەت بە ئەگەری ناردنی چەک لە ئیسرائیلەوە بۆ ئۆکرانیا دا. لەم کاتەدا شەڕی قسەی نێوان بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە لە نێویاندا لەیر لاپید و دیپلۆماتکارانی ڕووسی لە ئیسرائیل لەسەر ئۆکرانیا گەیشتە ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لە ٢ی تەمموزی 2023، ناتانیاهۆ سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا و هۆکاری لاوازی ڕۆڵی ئیسرائیل بە بەراورد بە ناتۆ وتی: “دۆخی ئیسرائیل لە پێوەندی لەگەڵ ئۆکرانیا جیاوازە لە دۆخی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، چونکە ئێمە سنوورێکمان لەگەڵ ڕووسیا هەیە لە سوریا.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا نەتانیاهۆ وتی: چەکی ڕۆژئاوایی لە سنوورەکانی ئیسرائیل دۆزرایەوە کە لە ئۆکرانیاوە هاتبوو. بێگومان ئیسرائیل ئاماژەی بە گواستنەوەی چەک لە ئۆکرانیا بۆ فەلەستین لە لایەن ئێرانەوە دەکرد، بەڵام تەنانەت ئێرانیش ناتوانێت ئەو چەکانەی کە لە ئۆکراینییەکان دەستی بەسەردا گیراوە بۆ شوێنێکی وەک فەلەستین بەبێ ئاگاداری و مۆڵەتی ڕووسیا بگوازێتەوە. ئەگەر ئەم هەوالە ڕاست بێت، قووڵایی ناکۆکییه کانی نێوان مۆسکۆ و تەل ئەبیب نیشان دەدات و تەنانەت ئەگەڕیشه ڕووسیا چەکی دیله ڕۆژئاوایی بەبێ ئاگاداری ئێران ڕادەستی حەماس کردبێت. لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی 2022، ناتانیاهۆ بەڵێنی هاوکاری سەربازیی بە ئۆکرانیا دا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ زلینسکی، ئەم پێشهاتە نوێیە ئەوە نیشان دەدات کە ڕەنگە لە قووڵترین ئاستەکاندا، شەڕی هەواڵگری-دیپلۆماسی نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ئیسرائیل بۆ دەستوەردان لە شەڕی روسیا و ئۆکرانیا لە بەرژەوەندی ئۆکرانیا، نەگەیشتووەتە هیچ شوێنێک.

لە هەر حاڵەتێکدا هەوراز و نشێوی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تەلئەبیب لەم ماوەیەدا بە شێوەیەک بوو کە پێدەچێت پەیوەندییە هاوبەشەکانی زۆر گرژ کردبێت. ئەگەری هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی ڕووسیا لە هێرشی حەماس بۆ سەر غەززە لە دوو ڕووەوە مومکینە؛ یەکەم، ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ڕووسیا لەم هێرشەدا بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ناو ئیسرائیل بۆ بەرەی جەنگ لە ئۆکرانیا و کردنەوەی بەرەیەکی نوێ لە فەلەستین دژ بە ڕۆژئاوا، دووەم: بەکارهێنانی ئەم هێرشە لەلایەن ڕووسیا بە هەمان پاڵنەرەکانی پێشوو، بەبێ ئەوەی پێشوەختە ئاگاداری دەستپێکردنەکەی بێت لە شەڕەکەدا، شاراوە نییە، کە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بووە هۆی ئەوەی پارە و چەکی ڕۆژئاوایی کە دەکرا بۆ ئۆکرانیا روانە بکریت لە دژی روسیا بۆ هاوکاری ئیسرائیل روانەکرا بۆ شەڕی غەزە. لە هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا ئیسرائیل نزیکەی 100 هەزار تۆن تەقەمەنیی خستە سەر غەززە و لە چەند ڕۆژی دواتردا ئەم ژمارەیە زیادی کرد. شەڕێکی بەم قەبارەیە بە توندی تەحەدای جبەخانەی چەکی سوپای ئیسرائیل و جبەخانەی یەکدەکی کردووە، ئەگەر مەودای شەڕەکە فراوانتر بێت و حزبوڵای لوبنان یان سوریا بچێتە ناو ئەم شەڕەوە، ئیسرائیل تووشی مەترسییەکی گەورە دەبێت. بۆیە لەمەودوا لۆبی فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بەکارهێنراوە. زۆربەی ئەم ئامێر و پارەیە لە سەرەتادا بڕیار بوو بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بنێردرێت، چەند روژ پێش بڵاوکرایەوە کە پنتاگۆن بەنیازە دەیان هەزار گوللەی تۆپی 155 ملم بۆ ئیسرائیل بنێرێت کە بڕیار بوو بۆ ئۆکرانیا بنێردرێت و بێگومان ئەمەش تەنها بەشێکە لە هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی ڕۆژئاوا لە دوو هەفتەی ڕابردوودا.

پرسێکی دیکە هەڵوێستی کەسیی پوتین بوو بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین، کە تیایدا بە ئاشکرا ئاماژە بە داگیرکردنی بەشێک لە خاکی موسڵمانان و ئاماژەی داوە کە پێویستی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨ و هەروها ئاماژەی بە دروست کردنی نایاسایی یەکە نیشتەجێبوونەکان و دەستێوەردانی نەرێنی ئەمریکا لە چارەسەرکردنی کێشەکە کرد و هەروها داوا دەکات ڕێگری بکریت لە بە ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی. ئەم جۆرە هەڵوێستەی ڕووسیا سەبارەت بە پرسی فەلەستین بێ وێنە بوو و پێدەچێت بەدرێژایی هێڵەکانی ناکۆکی بێت کە ڕووسیا لەگەڵ ئیسرائیل هەیەتی و حەماسیش پێشوازی لێدەکات. جێگای سەرنجە کە ڕووسیا و سەرکردەکانی لەم دواییانەدا درکیان بە ڕاستییە مێژووییەکان کردووە سەبارەت بە فەلەستین و ئەم هۆشیارییە مێژووییە قووڵە لە دوای شەڕی ئۆکرانیا زیاتر بووە.

پێدەچێت لە کۆتاییدا ڕووسیا سوودمەند بێت لە بەردەوامیی شەڕەکە و فراوانکردنی مەودای خۆی بۆ حزبوڵڵا لە لوبنان و سوریا، چونکە ئۆکرانیا بە بێ هاوکاری ناتۆ و ئەمریکا بەرخۆدانێکی کەمی هەیە بەرامبەر بە ڕووسیا. لە ڕووی فراوانکردنی مەودای شەڕی غەززە، مانای ئەوەیە کە ئۆکرانیا و زلینسکی زیاتر و زیاتر لەبیر دەکرێن.

هەرچەندە ئۆکرانیا و زلینسکی لەم ساڵانەی دواییدا بوونەتە جیگای سەڕنجی ڕۆژئاوا، بەڵام ئەم جەماوەرییە دەستکردە ناتوانێت ڕکابەری کاریگەریی جولەکەکان و ئیسرائیل بکات. لە ڕوانگەی ئەمریکاوە کە ئاسایشی ئیسرائیل لە مەترسیدایە، مەترسییەکانی دیکە لە پێشینە نین. هەروەها ڕووسیا زۆر باش شوێنی چەمکی “ئاسایشی ئیسرائیل” لە کولتوری ستراتیژی بڕیاردەرانی ئەمریکادا دەزانێت و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە باشترین سوود لەم هەستیارییە لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرێت و سەرنج لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە بگوازێتەوە بۆ ئەم ناوچەیە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.