▪ چالاکوانی سیاسی

شانیا محەمەد

وشەی “چالاکی” تەمەنی تەنیا نزیکەی 100 ساڵە، لانیکەم لە بەکارهێنانی ئێستایدا و لە کرداری کردارەوە سەرچاوەی گرتووە. چالاکوان کەسێکە کە چالاکە لە بانگەشەی گۆڕانکاریدا، بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر بابەتی سیاسی یان کۆمەڵایەتی، ژینگەیی، ئابووری، ئاینی ….هیتد

چالاکوانی سیاسی: هەرچەندە زۆرجار لەگەڵ گەنجانی پێگەیشتوودا دەناسرێتەوە، بەڵام لە سەرانسەری ڕەوتی ژیانی گەلاندا ڕوودەدات، چالاکوانی سیاسی کەسێکە یان کۆمەڵە کەسێکن لەسەر بابەتە سیاسیەکانی سیتمی سیاسی هەرسێ دەسەلاتەکە( گەل – جێبەجیکردن – دادوەری) دەنووسیت و دەربڕینی هەیە و چالاکوانانە هەندێک جار ڕێگای نارەزایەتی دەگریتەبەر( خۆپیشاندانی مەدەنییانە) بۆ ئەوەی دەنگی خۆی بگەیەنیت لەسەر پرسە نییشتیمانی و ئیقلیمییەکان.

هەروەها چالاکوانی سیاسی پەیوەست نییە بە ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو یان مێژوویەکی نەتەوەییەوە، بەڵکو هەندێک کات چالاکوانان لە دەرەوە و ناوخۆی وەڵات دەربڕین پیادەی کاروچالاکیەکانیان بکەن.

بە جۆرێکی دیکە چالاکوانی سیاسی دەتوانێت “بانگەشەی سیاسی، لۆبیکردن، دەنگدان، یان داواکاریکردن چاودێری و شەفافیەت لەخۆبگرێت” بەڵام ناکرێت، بە هەموو کەسێک بگوتریت چالاکوانی سیاسی چونکە، هەندێک جارئەو کەسەی وا خۆی ناساندووە یاخود ئەو دەستواژەییان خستووەتە پاڵ دەکرێت.

ڕەوتی پێشێلکاری و توندڕەوی و کۆمەڵێک زیان بە کۆمەڵگا بگەیەنێت و نووسینە وئایدیاکانی دووربن لە ڕاستی وچەواشەکاری دروست بکات، بۆیە بوون بە چالاکوانی سیاسیش مەرجی تایبەتی خۆی هەیە، بۆ نموونە بەشێوازێکی ئەکادمیانە پسپۆریەتی سیاسی بێت یاخود ئەو کەسانەی ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ بابەت و ڕووداوە سیاسیەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وەڵات، بنکۆڵکاری بابەت و شرۆڤەکارێکی باش بن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.