▪ چی وای کردووە هەرێمی کوردستان بەو ئاقارەی ئێستادا بروات ! ‎

هشیار شکاک خورشید

  • نەبوونی هەستی کوردایەتی : هەندێک ئۆپوزسیۆن و حزبۆک کار و قسەکانیان ئەوە دەردەخەن کە تۆزقالێک کورد بوونیان لە قەڵبیدا نەبووە ، تەنیا ئەوە نەبێت بە زمانی کوردی قسە دەکەن و بە ناورۆکیش سەر بە عەرەب و فارسن .
  • نەبوونی هەستی نیشتیمانی : نیشتیمان پەروەری پیاوی خۆی دەوێ و لە کاتی هەستیار و تەنگانەدا دیار دەکەوێت کە ئەم هەستە لە ناو دەمارەکانی کێدا شا گەشە دەکەن و ئامادەن بە خوێن بەرگری لێ بکەن ، کەچی هەندێک لە ئۆپوزسیۆن و حزبۆک هەن دوورن لەو هەست و خۆشەویستیەی نیشتیمان تەنیا لەو کاتانەیان لە بیرە کە خۆشی و فەراحییە .
  • بوونی خیانەت : ئەوەی لەو چەند ساڵانەی رابردوو روویداوە لە هیچ کات و سەردەمێک نەبووە ، کە تاوەکۆ ئێستا خەڵک و نیشتیمان خوێنی لێ دەچۆرێ بە هۆیەوە سەدا پەنجا و یەکی خاک فرۆشرا ، هەر ئەوەش نا هەمان ئەو ئۆپوزسیۆن و حزبۆکانە داوای رادەست کردنی نەوتیان بە بەغدا دەکرد و لە بەرامبەردا گۆتیان ئەوان بووجە و مووچە تەواو دەنێرن ، کەچی ئەمرۆ نەوت لە ژێر دەستی بەغدایە و بووچە و مووجەش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆتە سۆپرایز و سەردێری هەواڵەکان .
  • خۆ فرۆشی : کار و کردەوەکانی ئەم ئۆپوزسیۆن و حزبۆکانە دەرخەری ئەوەن کە تەواو خۆیان ئینتحار کردووە بەرامبەر خەڵک و هەرێمی کوردستان ، هەموو هەدەفیان ئەوەیە دۆژمنانی دەرەوە کە دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە خۆیان رازی بکەن و وە خەڵک و هەرێمی کوردستانیش مەڵکەچی ئەوان بکەن ، دواتر هەمان ئەو ئۆپوزسیۆن و حزبۆکانە دێن دەلێن ئێمە خەڵکمان پارستووە بە کوردایەتی پێیان دەفرۆشنەوە .
  • خوێنی شەهیدان : لە کاتی مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان هەزاران گەنج و لاو رۆحی خۆیان کرد بە قوربانی لە پێناو پاراستنی قەوارە و شەرەف و کەرامەتی خەڵکی کوردستان ، کەچی هەندێک لە ئۆپوزسیۆن و حزبۆکەکانی ناوخۆ یاری بەو خوێنەی ئەوان کرد و دەکەن بەردەوام هەوڵدەدەن هەرێمی کوردستان مەڵکەچی داگیرکەران بکەن ، وە هەر شتێک قەوارەی هەرێم لاواز و لە ناو ببات ئەوان دەستی بۆ دەبەن بێ ئەوەی بیر لە خوێنی شەهیدان و جەرگ سوتانی ماڵ و منداڵەکانیان بکەنەوە .
  • درۆکردن : ئەمرۆش دەبینین هەمان ئەو ئۆپوزسیۆن و حزبۆکانە بێ شەرمانە هەر یەکەیان ژمارەیەکیان هەلۆاسیووە داوای دەنگ لە خەڵکی ئەو شارانە دەکەن کە بە دۆژمنان فرۆشتووە ، لە کاتێکدا خەڵکەکەی لە ناخۆشترین کاتەکانی ژیان دەژین و زۆر بەشیان ماڵ و حاڵی خۆیان لەو شارە بەجێ هێشتووە .
  • مرۆڤ بوون : ‎هەندێک ئۆپوزسیۆن و حزبۆک هەن زەرەیەک مرۆڤ بوون و مرۆڤایەتی لە قەلبیاندا نییە و نەبووە بەرامبەر خەڵک و هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا لە خێر و بێری ئەم کوردستانە دەخۆن و وە خاوەنی هەزاران مووچە خۆر و سەدان شۆقە و زەوین لەم هەرێمە ، کەچی هەرفزەیەک بکەن بە هەرێمی کوردستاندا دەرشێنەوە و پشتی تێ دەکەن و بەردی تێدەگرن وەک ئەوەی مرۆڤ نەبن .
  • نە بوونی بوێری : ‎هەر ئۆپوزسیۆن و حزبێک پێوویستە کەمێک بوێری لە جەستەیدا هەبێت ، تاوەکۆ بتوانێت لە هەندێک کاتدا خاوەن بریاری خۆیان بن ، کەچی ئەم ئۆپوزسیۆن و حزبۆکانە تەنیا لە بابەتی ژن هێنان و دزی و خۆفرۆشی بوێرن و لە سەری بە جواب دێن ، بەلام هەر شتێک پەیوەندی بە هەرێمی کوردستان هەبێت لای ئەوان هیچ نییە وەک ئەوەی نە با بێت نەباران .
  • پەند لە رابردوو وەرنەگرتن :
    ‎کێشەی هەرە گەورەی ئەم ئۆپوزسیۆن و حزبۆکانە ئەوەیە کە کەمئەندامن لە عەقلی خۆیان ، ئەگەر نا خۆ ئەگەر تۆزێک سەیری رابردووی خۆیان بکەن بۆیان روون دەبێتەوە کە زۆر هەبوون لە پێش خۆیان هەمان بیر و فکریان لە مێشکیان دابوو ، زۆریش لەوان بەهێزتر بوون ، بەلام هەموویان ئێستا لە گۆردان فاتیحەیان لە سەری خوێندراوە .
  • ناتەبایی : هەموو ئەم کار و کردەوانەی ئەم ئۆپوزسیۆن و حزبۆکانە وای کردووە کە تەفرەقە و دووبەرەکی لە نێو حزبەکانی هەرێمی کوردستان دروست ببێت و دۆژمنانیش هەمیشە ئەم ئۆپوزسیۆن و حزبۆکانەی کردووتە جێ بە جێ کاری پلانەکانیان لە دژی خەڵک و هەرێمی کوردستان ، جا بۆ ئەوەش هەر کار و شتێک ببێتە هۆی لاوازی کورد بێ دوو دڵی ئەوان دەستی لێ ناپارێزن ، جا ئەمەشی بارەدۆخی ناخۆش و ناتەندروست دەخۆڵقێنێ ، وە ئەوەشی لەم بارەدۆخە ناخۆش و ناتەبایانە باج دەدات تەنیا خەڵکی هەژار و نەداری هەرێمی کوردستانە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.