ئەنجامێن دووماهیێ یێن هەلبژارتنێن جڤاتێن پارێزگەهان هاتنە ڕاگەهاندن

کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند، بەپێی ئەنجامەکە یەکێتی 5 کورسی و پارتی 2 کورسی بەدەستهێناوە، هەروەها لە نەینەوا پارتی 4 کورسی و یەکێتی کە لەنێو هاوپەیمانیی ئەهلی نەینەوایە 2 کورسییان بەدەستهێناوە.

ئەمشەو پێنجشەممە 28-12-2023 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند: ئەو ئەنجامانە، وەک ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان رادەگەیێنرێت، دەتوانرێت لەماوەى سێ رۆژدا تانەى لێبرێت.

راشیگەیاند: ئەو سکاڵایانەى لەلایەن حیزب و هاوپەیمانیێتییەکانى بەشدار لە هەڵبژاردن تۆمارکراوە کاریگەرى لەسەر ئەنجامى کۆتایی دەنگەکان نەبووە.

ئەنجامی كۆتایی ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای کەرکووک:

  • هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی): 157,649 دەنگ کە دەکاتە 5 کورسی
  • هاوپەیمانیی عەرەبی: 102,558 دەنگ کە دەکاتە سێ کورسی
  • بەرەی تورکمانی: 75,169 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دوو کورسی
  • پارتی: 52,278 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دوو کورسی
  • هاوپەیمانیی عرووبە، 47,919 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە یەک کورسی

ئەنجامی كۆتایی ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای نەینەوا:

  • نەینەوا لیئەهلیها: 148,769 دەنگ کە دەکاتە پێنج کورسی
  • پارتی دیموکراتی کوردستان: 141,052 دەنگ کە دەکاتە چوار کورسی
  • ئەهلی نەینەوا (یەکێتی): 50,606 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • تەقەدووم: 74,188 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • سیادە: 75,074 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • حەدبا: 61,662 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • عەقدی وەتەنی: 87,391 دەنگ کە دەکاتە سێ کورسی
  • هەویە وەتەنی: 54,791 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • وەتەنی لیتەجدید: 43,657 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی
  • حەسم: 61,662 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • عەزم: 46,648 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی

ئەنجامی كۆتایی ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای سەڵاحەددین:

  • عەزمی مەدەنی: 64,270 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • ئیتاری وەتەنی: 71,574 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • سیادە: 49,824 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • حەسمى نیشتیمانى: 43,337 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • جەماهیر: 132,100 دەنگ کە دەکاتە پێنج کورسی
  • تەقەدووم: 51,158 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی

ئەنجامی كۆتایی ژمارەی دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای دیالە:

  • دیالەتونای وەتەنى: 107,554 دەنگ کە دەکاتە چوار کورسی
  • تەقەدووم: 79,934 دەنگ کە دەکاتە سێ کورسی
  • سیادە: 73,890 دەنگ کە دەکاتە سێ کورسی
  • عەزم: 44,061 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی
  • ئیستحقاقى دیالە: 44,195 دەنگ کە دەکاتە دوو کورسی
  • هاوپەیمانى ئەساس: 29,961 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی
  • یەکێتی: 28,648 دەنگ کە دەکاتە یەک کورسی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.