▪  لە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ پێنج ئەندامی پاسەوانی سنوور بوونە قوربانی

ئەمشەو لە ئەنجامی رووداوێكی سەختی هاتوچۆدا، پێنج لە ئەندامانی پاسەوانی سنوور بوونە قوربانی.

رووداوەكە ئەمشەو یەكشەم لەسەر رێگەی شارۆچكەی حەدیسە لە سنووری پارێزگەی ئەنباڕ روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنوور لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی تر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووەتەوە.

لە ئەنجامی رووداوەكە پاسەوانێكی سنوور گیانی لەدەستداوە و چواری دیكەش بە سەختی بریندار بوون.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.